هەمەڕەنگ
ئه‌م ماسكانه‌ شوێنى لێزه‌ر و بۆتۆكس ده‌گرنه‌وه‌
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
زۆربه‌ى خانمان بۆ شاردنه‌وه‌ى چرچى و لۆچى ڕووخساریان په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر لیزه‌ر یان "بوتوكس"ى ده‌موچاو ، به‌ڵام له‌ڕاستیدا چه‌ند ڕاچێته‌یه‌كى سروشتى هه‌یه‌ كه‌ زۆر پێویستن بۆ ده‌مو چاو و ده‌توانێت ئه‌و چرچانه‌ى ڕووخسار نه‌هێڵێت و شوێنى "بوتوكس" بگرێته‌وه‌ .
 ئه‌و ڕاچێته‌ سروشتیانه‌ش بریتیین له‌:-
 • ڕۆژانه‌ چه‌وور كردنى ڕووخسار به‌ زه‌یتى " گوێزى هندى" كه‌ یارمه‌تى كه‌م كردنه‌وه‌ى چرچى ڕووخسار ده‌دات و پێسته‌كه‌ ته‌ڕ ده‌كات. 
• ڕۆژانه‌ چه‌ووركردنى ڕووخسار به‌ زه‌یتى "زه‌یتون" كه‌ ڕێگرى ده‌كات له‌ زوو پیر بوونت و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین"ئه‌ى ، ئى" و هه‌موو زیانه‌كانى تیشكى خۆر ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌ .
 • پێویسته‌ ڕۆژانه‌ به‌رده‌وام باده‌م و ته‌ماته‌ بخۆیت ، چونكه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ مادده‌ى خۆراكى و پێست جوان ده‌كه‌ن. 
• مۆز وه‌ك ماسك به‌كاربهێنه‌ ، چونكه‌ نیشانه‌كانى پیرى دوا ده‌خات و پارێزگارى له‌ پێست ده‌كات.
 • ئه‌و خۆراكانه‌ بخۆ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ڤیتامین "جى" چونكه‌ پێست ده‌پارێزن له‌ چرچى و لۆچى.
 • هێلكه‌ و ئاوى لیمۆ تێكه‌ڵ بكه‌و وه‌كو ماسك بیده‌ له‌ ڕووخسارت و پێست له‌ فه‌وتان ده‌پارێزێت .
 • ئاوى لیمۆ و هه‌نگوین تێكه‌ڵ بكه‌ پاشان وه‌ك ماسك به‌كارى بهێنه‌ ، با بۆ ماوه‌ى "10" خوله‌ك به‌ ڕووخسارته‌وه‌ بمێنێته‌وه‌ پاشان به‌ ئاوى شله‌تێن بیشۆ. 
• ماسكى خه‌یار و ماست بۆ ڕووخسار زۆر گرنگه‌ ، ماسته‌كه‌ بده‌ له‌ ڕووخسارت پاشان پارچه‌ خه‌یار له‌سه‌ر هه‌ردوو چاو و ڕوومه‌تتدابنێ ، ئه‌م ماسكه‌ پێست ڕه‌ونق ده‌كات.
993 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/30/2017 10:52:27 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ