هەمەڕەنگ
ڕۆژانه‌ به‌ كوپێك قاوه‌ خۆت ته‌ندروست بكه‌
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
 له‌هه‌موو جیهاندا خواردنه‌وه‌ى قاوه‌ گرنگى ته‌واوى پێ ده‌درێت و ده‌ریشكه‌وتووه‌ ڕۆژانه‌ خواردنه‌وه‌ى كوپێك قاوه‌ سوودى زۆر به‌له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى پێویسته‌ له‌یاد نه‌كرێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا زۆًر خواردنه‌وه‌ى قاوه‌ ده‌بێته‌ هۆى زیانگه‌یاندن به‌ له‌ش.
 لێره‌دا كۆمه‌ڵێك له‌ سوده‌كان و گرنگى خواردنه‌وه‌ى قاوه‌تان پێ ئاشنا ده‌كه‌ین:
خواردنه‌وه‌ى قاوه‌ ده‌بێته‌ هۆى كۆنتڕۆڵ كردنى ڕێژه‌ى كۆلیستڕۆڵ له‌ خوێندا .
ژیرى ده‌روونى به‌ره‌و باش بوون ده‌بات.
به‌دوور ده‌بیت له‌ توشبوون به‌  نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌یى جگه‌ر و قۆڵۆن.
قاوه‌سودێكى زۆریشى بۆ ددانه‌كان ، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆى كوشتنى  به‌كتریاكانى ناو ده‌م و ددانه‌كان .
چه‌وورى له‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه‌.
بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى نه‌خۆشى شه‌كره‌یان له‌ جۆرى دووه‌م هه‌یه‌ زۆر به‌سوده‌ ،چونكه‌ ده‌بێته‌هۆى دابه‌زاندنى ڕێه‌ى شه‌كر له‌ له‌شدا ، هه‌ر بۆیه‌ تووش بووانى نه‌خۆشى شه‌كره‌ پێویسته‌ ڕۆژانه‌ یه‌ك كوپ قاوه‌ بخۆنه‌وه‌.
1171 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/28/2017 4:07:07 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ