کۆمەڵایەتی
هۆكاره‌كانى توشبوونى هه‌رزه‌كار به‌ خه‌مۆكى
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
 به‌ پێ ى تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ هه‌موو جیهاندا تووش بووانى نه‌خۆشى خه‌مۆكى و دڵه‌ڕاوكێ له‌ زیاد بوندایه‌ ،هۆكاره‌كه‌شى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ زۆر شت كه‌ دیارترینییان بریتییه‌ له‌ هۆكاره‌ بۆماوه‌ییه‌كان كه‌ له‌ باوانه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ وه‌چه‌كان ،هه‌روه‌ها ئه‌و ژینگه‌یه‌ى كه‌ منداڵ  تیایدا په‌روه‌رده‌ ده‌كرێت هۆكارێكى سه‌ره‌كییه‌ بۆ درووستبونى كاریگه‌رى ئاڵۆزى ده‌روونى و دڵه‌ڕاوكێى .
به‌گشتى ئه‌و كه‌سانه‌شى له‌ ته‌مه‌نى هه‌رزه‌كاریدان واته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ته‌مه‌نییان نه‌گه‌یشتۆته‌ 18 ساڵ به‌ ڕێژه‌یه‌كى زۆر دووچارى خه‌مۆكى ده‌بنه‌وه‌ ،وه‌ ناشبێت به‌ هیچ جۆرێك زه‌برى خێزانى بكرێته‌ سه‌ریان و پێویسته‌ كه‌سانى چوارده‌وریان مامه‌ڵه‌ى باشیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و توند نه‌بن له‌گه‌ڵیان تا توشى گرفتى گه‌وره‌تر نه‌بن . 
شاره‌زایانى بوارى كۆمه‌ڵایه‌تیش پێیان وایه‌ ته‌نیا بوون و زۆر بیركردنه‌وه‌ هۆكارێكى سه‌ره‌كین بۆ توشبوون به‌ خه‌مۆكى.
890 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/28/2017 4:02:02 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ