ترافیک
هاتوچۆى گه‌رمیان شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان شۆفێرانى ڕێگاى سه‌ره‌كى كه‌لار ــ سلێمانى ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: لە ناحیەی بــــاوەنور بۆ تەواو کردنی پرۆژەی جووت سایدی ناحیەکە ڕێگای سەرەکی هەڵتەکێنراوە.‌
ئه‌مڕۆ27-12-2017 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان له‌ ئاگادارى نامه‌یه‌كدا كه‌ له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك بڵاوى كردۆته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕێگاى سه‌ره‌كى كه‌لارــ سلێمانى شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌.

له‌ ئاگادار نامه‌كه‌دا هاتووه‌: بۆسەرجەم شۆفێرانی ڕێگای (کەلار _ سلیمانی)لە ناحیەی بــــاوەنور بۆ تەواو کردنی پرۆژەی جووت سایدی ناحیەکە ڕێگای سەرەکی هەڵتەکێنراوە.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: تکایە ئاگاداربن هەرچەند نیشانەی لادانی کاتی لەلایەن کۆمپانیای جێ بەجێ کاری پڕۆژەکەوە دانراوە ،بەپێویستمان زانی بڵاوی بکەینەوە بۆ ئەوەی ڕوداوی نەخوازراو لەو جێگایە ڕونەدات

607 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/27/2017 2:21:30 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ