ترافیک
ئاگادارى بۆ شۆفێران...ده‌توانرێت ئۆتۆمبێله‌كه‌ت هاكبكرێت
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ

ژماره‌یه‌ك له‌ شاره‌زایان و پسپۆڕان له‌وڵاتانی‌ جیهان هۆشداریاندا له‌باره‌ی‌ زیادبوونی‌ چه‌ته‌كانی‌ ئێنته‌رنێته‌وه ‌، كه‌ له‌توانایاندا هه‌یه‌ عه‌قڵی‌ ئۆتۆمبێله‌كان هاك بكه‌ن‌ و بۆخۆیان به‌كارى بهێنن.
جاستین كابوس پسپۆڕی‌ بواری‌ كۆمپیوته‌ره‌ له‌زانكۆی‌ نیویۆرك له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی‌ له‌ دوای‌ (2005) ه‌وه‌ دروست كراون، ده‌كرێ له‌دووره‌وه‌ كۆنترۆڵ بكرێن ‌و لێ بخوڕدرێن، ئه‌و مه‌ترسییه‌ش ته‌نانه‌ت ئۆتۆمبێله‌كانی‌ (2017) ه‌ش ده‌گرێته‌وه‌‌و به‌دووریش نازانرێ  له‌ئێستادا ژماره‌یه‌كی‌ زۆر ئۆتۆمبێل هاك كرابێت.
باسى له‌وه‌شكرد: هه‌ر ئۆتۆمبێلێك توانای‌ وه‌رگرتنی‌ شه‌پۆڵی‌ وای‌ فای‌ هه‌بێت مه‌ترسی‌ هاك كردنی‌ له‌سه‌ره‌، له‌و جۆره‌ ئۆتۆمبێلانه‌ش ئێستا زۆره‌ چونكه‌ چه‌ته‌كانی‌ ئینته‌رنێت ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی‌ وای‌ فایه‌وه‌ دزه‌ بكه‌نه‌ عه‌قڵ‌ و كۆمپیوته‌ری‌ ئۆتۆمبێله‌كانه‌وه‌‌و له‌ڕێگه‌یه‌شه‌وه‌ به‌هه‌ر جۆرێك كه‌ خۆیان بیانه‌وێ بیجوڵێنن، یان بیوه‌ستێنن ‌و ده‌رگاكانی‌ كڵۆم بكه‌ن، له‌كاتێكدا نه‌فه‌ره‌كانی‌ هه‌ر له‌ناودایه‌‌و ده‌سه‌ڵاتیان نامێنێت.
جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ له‌ساڵی‌ (2015) دا ژماره‌یه‌ك پسپۆڕی‌ بواره‌كه‌، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا‌و ئۆتۆمبێلێكی‌ جۆری‌ گراند چیرۆكی‌ - یان هاك كرد، به‌وه‌ش سه‌لـماندیان كه‌ هاك كردنی‌ ئۆتۆمبێله‌ نوێیه‌كان زۆر ئاسانه‌.

720 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/26/2017 12:08:13 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ