دیزاینه‌رى كارتۆنى جیهانى تۆم و جیرى كۆچی دواییكرد
ئاڕاسته:به‌شى هه‌واڵ
بوب گیفنیز دیزاینه‌رى بهناوانگى وێنه جوڵاوه‌كان و كارتۆنى تۆم و جیرى له ته‌مه‌نى 99 ساڵیدا كۆچى دواییكرد.
ئه‌م دیزاینه‌ره به درێژایى 66 ساڵ كارى دیزاینى كه‌سایه‌تیه كارتۆنیهكانى بۆژمارهیهك له كۆمپانیاكان كردووه له‌وانه: هاناباربیرا، دیزنى،وورنر بروس.
گیفنیز وێنه‌ى زۆر له كه‌سایه‌تیه كارتۆنیهكانى كێشاوه له‌وانه: تۆم جیرى،دافى مراوى،پاپاى و بهگزبهنى.
گیفینز له‌ساڵى 1937 دا ده‌ستى كردووه به كاره هونه‌رییه‌كانى به‌تایبه‌ت پاش دیزاینكردنى وێنه تایبه‌ته‌كانى به (دونالد داك و سن‌و وایت)و پاشان له ساڵى 1940 دا چووه كۆمپانیاى (وارنر) كه له‌وێدا به دیزاینى كه‌سایه‌تى به‌گز به‌نى ناوبانگى ده‌ركرد.
|