هەمەڕەنگ
به‌ ماسكى هێلكه‌ قژت نه‌رم و جوان بكه‌
ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
 قژى سوتاوو له‌ نێو خانماندا بۆته‌ گرفتێكى باو ، دیاره‌ ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كاریگه‌رى ئاو و هه‌وا و به‌كارهێنانى ڕه‌نگى قژ و زۆر هۆكارى تر .
باشترین ماسك بۆ ئه‌م قژانه‌ بریتییه‌ له‌ ماسكى هێلكه‌ ، چونكه‌ هێلكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پرۆتین و ڤیتامین" ئه‌ى ، بى ، ئى" ، كه‌ زۆر گرنگن بۆ قژ ، چونكه‌ ناهێڵێت قژه‌كه‌ ووشك ببێت و یارمه‌تى ئۆكسجینى پێویست ده‌دات قژه‌كه‌ وه‌رى بگرێت .
 چۆن ماسكى هێلكه‌ ئاماده‌ ده‌كه‌یت ؟
 سه‌ره‌تا دوو هێلكه‌ بشكێنه‌ ناو ده‌فرێكه‌وه‌ به‌بێ توێكڵه‌كه‌ى ، پاشان زۆر به‌ جوانى بیده‌ له‌ هه‌موو قژه‌كه‌ت و پێستى سه‌ریشت ، زۆر جوان مه‌ساجى سه‌رتى پێ بكه‌ ، ده‌بێت بۆ ماوه‌ى "30 " خوله‌ك پێوه‌ى بمێنێته‌وه‌ و پاشان ده‌توانى به‌ زه‌رفێك هه‌موو قژه‌كه‌تى پێ داپۆشى ، دواى ئه‌و ماوه‌یه‌ ته‌نها یه‌ك ده‌ست شامپۆى لێبده‌ به‌ ئاوى شله‌تێن . 
بۆ زیاتر سوود وه‌رگرتن له‌م ماسكه‌ ده‌توانى له‌ هه‌فته‌یه‌كدا دووجار به‌كار بهێنیت.
782 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/26/2017 10:15:17 AM
زیاتر ...