تەندروستی
ڕێگاكانى چاره‌سه‌ركردنى په‌ڵه‌ى قاوه‌ى
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
په‌ڵه‌ى قاوه‌ى بریتییه‌ له‌ پێكهاته‌یه‌كى ته‌ختى ناڕێكى ڕه‌نگدار كه‌ له‌ ده‌م وچاو و مل و شانه‌كان و پشتى ده‌ست و باسكه‌كان بڵاو ده‌بێته‌وه‌ كاتێك به‌ر خۆر ده‌كه‌ون ،هۆكاره‌ بۆماوه‌ییه‌كانیش یارمه‌تیده‌رن بۆ ده‌ركه‌وتنى ئه‌م په‌ڵه‌ قاوه‌ییانه‌.
هه‌روه‌ها  ئه‌م په‌ڵه‌ قاوه‌ییانه‌ به‌پێى تێپه‌ڕبوونى كات ناگۆڕێن بۆ شێرپه‌نجه‌ و چه‌ند جۆرێكى جیاوازییان هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانرێت له‌ ڕێگه‌ى پزیشكه‌وه‌ دیارى بكرێن و چاره‌سه‌رییان بۆ بدۆزرێته‌وه‌ .
لێره‌دا كۆمه‌ڵێك له‌و چاره‌سه‌رانه‌تان پێ ئاشنا ده‌كه‌ین كه‌ له‌ ڕێیانه‌وه‌ ده‌توانرێت په‌ڵه‌ قاوه‌ییه‌كان لاببرێن :
دووركه‌وتنه‌ له‌ به‌ركه‌وتنى ڕاسته‌وخۆى تیشكى خۆر و به‌كارهێنانى دژه‌ خۆر ده‌بێته‌ هۆى كه‌م كردنه‌وه‌ى په‌ڵه‌كه‌.
داپۆشینى باسك و شانه‌كان له‌ ڕێگه‌ پۆشینى جلى درێژه‌وه‌.
دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ به‌كارهێنانى ئامێره‌كانى گۆڕینى ڕه‌نگى پێست.
چاره‌سه‌ركردن به‌ ساردى ،به‌ڵام ئه‌م ڕێگه‌یه‌یان زۆر ئازار به‌خشه‌.
1602 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/24/2017 4:28:31 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ