هەمەڕەنگ
چوار هۆكارى باو برژانگه‌كانت لاواز ده‌كات
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
د. محسین  پزیشكى پێست و چاو باس له‌و هۆكارانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ده‌بنه‌ هۆى هه‌ڵوه‌رینى برژانگه‌كان و ده‌ڵێت" به‌كارهێنانى "ماسكه‌را" زیان به‌ برژان ده‌گه‌یه‌نێت و هه‌ڵى ده‌وه‌رێنێت و زیان به‌ پێڵوى چاویش ده‌گه‌یه‌نێت .
 هۆكاره‌كانى هه‌ڵوه‌رینى برژانگ :-
 • نه‌خۆشى"السعلبه‌". 
• زۆكه‌س هه‌یه‌ له‌كاتى خه‌ودا زۆر به‌توندى چاوى لێك ده‌نێت ئه‌مه‌ش زیان به‌ برژانگى ده‌گه‌یه‌نێت هه‌ره‌چه‌نده‌ ئه‌مه‌ حاڵه‌تێكى لائیرادیه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ش یه‌كێكى تره‌ له‌ هۆكاره‌كان.
 • زۆر دانیشتن به‌ دیار سه‌یركردنى ته‌له‌فیزیۆن و كۆمپیوته‌ره‌وه‌ هۆكارێكى باوه‌ بۆ لاواز بوونى برژانگه‌كان. 
• كه‌مى ده‌ردانى لیكه‌ ڕژێنه‌كان له‌له‌شدا هۆكارێكى ترى لاوازبوونى برژانگه‌كانه‌.
به‌هێزكردنى بڕژانگ و درێژكردنه‌وه‌ى له‌ڕێگه‌ى ئه‌مانه‌وه‌ ده‌بێت:-
به‌كارهێنانى ده‌رمانى ته‌ندروست بۆ برژانگه‌كان.
خواردنى ژه‌مى ته‌ندروست .
1008 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/24/2017 1:52:09 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ