کۆمەڵایەتی
ئه‌و كه‌سانه‌ى نه‌خۆشى ده‌رونیان هه‌یه‌ پێویسته‌ پێش هاوسه‌رگیرى پێویسته‌ چاره‌سه‌ر وه‌ربگریت
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
 به‌ پێى ده‌ره‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌ى جیهانى ده‌ركه‌وتووه‌ ڕێژه‌ى جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ران له‌ هه‌ڵكشاندایه‌ ، هۆكاره‌كه‌شى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ گیر و گرفتى هاوسه‌ران و وناپاكى هاوسه‌رێتى له‌هه‌مووى باوتر نه‌خۆشى ده‌رونییه‌ كه‌ له‌ نێو هاوسه‌راندا باوه‌ ، له‌ هه‌موو جیهاندا به‌ گرفتێكى قوورس داده‌نرێت.
شاره‌زایانى بوارى ده‌روونى باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن تووش بووانى نه‌خۆشى ده‌روونى ناتوانن به‌رده‌وام بن له‌ هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان و تواناى به‌ڕێوه‌بردنى خێزانیان نى یه‌ هه‌ر بۆیه‌ ناچارن خێزانه‌كه‌یان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ و دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ یه‌كترى .
 نه‌خۆشى ده‌روونى له‌هاوسه‌راندا گرفتێكى گه‌وره‌یه‌ ، چونكه‌ ڕێگرى ده‌كات له‌ نزیك بوونه‌وه‌ى هاوسه‌رێتى و جووڵاندنى هه‌ست و خۆشه‌ویستى به‌رامبه‌ر به‌یه‌ك. 
بۆیه‌ پزیشكان و شاره‌زایان تووش بووانى نه‌خۆشى ده‌روونى هۆشیار ده‌كه‌نه‌وه‌ زۆر گرنگه‌ چاره‌سه‌رى پزیشكى وه‌ربگرن پێش هاوسه‌رگیرى ، تاوه‌كو دواى هاوسه‌رگیرى دووچارى گرفتى گه‌وره‌تر نه‌بنه‌وه‌.
798 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/24/2017 1:51:15 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ