هەمەڕەنگ
به‌كارهێنانی عه‌ده‌سه‌ زیانێكى زۆر به‌ چاو ده‌گه‌یه‌نێت
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
 هه‌وكردنى چاو یه‌كێكه‌ له‌ گرفته‌ باوه‌كان ، دیاره‌ ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ته‌نینه‌وه‌ى ڤایرۆس و به‌كتریا تێدا یان به‌كارهێنانى هاوێنه‌ى(عه‌ده‌سه‌) چاو كه‌ هۆكارێكه‌ بۆ تووش بوونت به‌ سووربوونه‌وه‌ و هه‌وكردنى چاو . 
نیشانه‌كانى هه‌وكردنى چاو:- 
• بوونى ئازار له‌ چاودا.
 • سووربوونه‌وه‌ى چاو.
 • به‌رده‌وام خووراندنى چاو.
 • هه‌ست كردن به‌ ڵێڵى چاو.
 • هه‌ڵئاوسانى پێڵووى چاو .
 • به‌رده‌وام ئاو به‌چاوتا دێته‌ خواره‌وه‌.
چۆن خۆت ده‌پارێزیت له‌ هه‌وكردنى چاو :-
 • هه‌رگیز به‌ ده‌ستى پیسه‌وه‌ ده‌ست له‌ چاوت مه‌ده‌ و له‌كاتى به‌كارهێنانى هاوێنه‌دا پێویسته‌ ده‌سته‌كانت پاك بشۆى.
 • زۆر گرنگه‌ دڵنیا بیت له‌و ئاوه‌ى كه‌ چاوتى پێ ده‌شۆیت كه‌ پاكه‌ ، چونكه‌ ئاو میكرۆبى زۆر له‌ خۆى ده‌گرێت. 
• دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ى گه‌رم ، چونكه‌ زیاتر هانى هه‌وكردنى چاو ده‌دات.
 • كاتێ هه‌ستت به‌ هه‌وكردنى چاو كرد پێویسته‌ به‌ته‌واوى دووربكه‌ویته‌وه‌ له‌ جگه‌ره‌ و نێرگه‌له‌
1170 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/24/2017 1:47:26 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ