دۆسیە
له‌م دۆخه‌دا كادیرانی یه‌كێتی قسه‌ی خۆیان هه‌یه‌
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا خۆپشاندانی به‌شێك له‌ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرده‌وه‌،ئه‌گه‌ر چی دروشمه‌كانیان دیاری كراو نه‌بووبه‌لام نه‌بونی موچه‌وخزمه‌تگوزاری شه‌قامی جوڵاندوبه‌ داخه‌وه‌ خۆێنیشی تێدا ڕژا،یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانیش پشتگیری خۆپیشانده‌ران ده‌كات به‌ شێوی هێمنانه‌.
كادیرانی یه‌كێتیش داواو قسه‌و پێشنیاریان هه‌یه‌ بۆچاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان وڕزگاربون له‌ نه‌هامه‌تێكان و پێیان وایه‌ دابین كردنی خزمه‌تگوزاری مافی ڕه‌وای خه‌ڵكی كوردستانه‌ و له‌ م ڕاپۆرته‌ی ئاڕاسته‌دا قسه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن.

ده‌بێت کۆتاییهێنان بەو گرژی و ئاڵۆزییەی حزبەکان بهێنریت

ئه‌حمه‌د ره‌فیق كادیرو ڕۆژنامه‌نوسی یه‌كێتی بۆئاڕاسته‌ باس له‌وه‌ده‌كات ،به‌ بۆچونی من چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای هه‌رێم  كه‌ ده‌بێت یه‌ كێتی نیشتمانی كاری بۆبكات ئه‌م خالانه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
1-کۆتاییهێنان بەو گرژی و ئاڵۆزییەی حزبەکان
2ـ راگەیاندنی حکومەتی رزگاری نیشتمانیی
3ـ دابینکردنی مووچە لە کاتی خۆی
4ـ دابینکردنی کارەبای پێویست
5ـ دابینکردنی سوتەمەنی (نەوتی سپی و بەنزین)
6ـ دامەزراندن
ئه‌و كادیره‌ی یه‌كێتی ده‌شڵیت،یه‌كێتی وه‌ك هه‌میشه‌ ده‌ستپێشخه‌ربوه‌ بۆچاره‌سه‌ری دۆخه‌ ناهه‌مواره‌كان ده‌بێت ئه‌مجاره‌ش هه‌وڵی جدی بدات كه‌ پیش هه‌رهه‌نگاوێك هه‌وڵی کۆتاییهێنان بەو گرژی و ئاڵۆزییەی
حزبەکان بدات و دانوستانه‌كان ڕێكبخاته‌وه‌




گەلەکەمان هەمیشە لەشۆڕشه‌كاندا خوێن به‌خشیوه‌ بۆ بەدیهێنانی مافەکانی

هه‌روه‌ها شێخ فه‌تاح شێخ محمدئه‌مین كادیری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ڵێت:ێشنیارم بۆحزبەکەی خۆم.ی.ن.ک. ئه‌وه‌یه‌،گەلەکەمان هەمیشە لەشۆڕشه‌كاندا خوێنی بەخشیوه‌.بۆ بەدیهێنانی مافەکانی دژی دوژمن و نەیارەکانی بەهەر شێوەوقۆناغێک بوبێت، لەڕاپەڕینی ساڵی/1991وە.هەڵبژاردنی پەرلەمان وحکومەتی هەرێم.بۆبەدیهێنانی مافەکانی شێوەیەکی خەباتی نوێی شارستانی دەستپێکرد بەڵام ئەمجارەیان لە حکومەت و دەستەڵاتی خۆماڵی ڕژانە سەر شەقامەکان بەشێکی خەڵکی گەلەکەمان درێژە پێدەری ئەوخەباتە مدنیانەیە بۆ وەرگرتنەوەی مافەخوراوەکانیان.
ئه‌و كادیره‌ی یه‌كێتی باس له‌وه‌ش ده‌كات،هەرچەنده‌ بەبڕوای من ئەمجارە دەکرێن بەسی به‌ش،ئه‌وانیش:
یەکەم..بریتین لە خەڵکی دڵسۆزی غەدرلێکراو لەهەمو چین وتوێژەکان کە بەهۆی بێ پلانی حکومەتی هەرێمەوە.توانای ژیانی ڕۆژانەو سادەی خۆیان و ماڵ ومناڵیان نیەو بەبەرچاوی ئەوانیشەوە بەرهەمی خۆماڵی نیشتمانەکەیان بەتاڵان دەبرێت یان دەچێتە سەرخەزێنەی زل و زەبەلاحی چەند کەسێکی دیاری کراوەوە.ئەم بەشە ناکرێت چیتر لە حکومەتی قبوڵ بکەن.هەم ئەرکی حکومەتی هەرێمیشە بەزوترین کات مافەکانیان بۆ مسۆگەربکات.
 دووەم..خەڵکانێک بە هۆی داوای ماف وخۆپیشاندانەوە مافی خەڵکی تر پێشێل دەکات  وڕاو وڕوت وماڵی هاوڵاتیان ودام و دەزگا حکومی و حزبی دەسوتێنێ و ناشارستانە مامەڵە دەکەن،کە بەهانەی زۆریان داوە بە دەستەوە حکومەت خۆی بدزێتەوە لە جێبەجێکردنی مافە ڕەواکانیش.
 سێهەم..تەنها چەندکەسێکی کەمن لەسەرەوە سەرجەم خۆپیشاندەران ئاڕاستە دەکەن کە بەداخەوە گومانی ئەوەیان لێ دەکرێت بۆ.لەتکردن وبچوک کردنەوە،یان سڕینەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەمیندا بن لە پێناوبەدەسهێنانی پلەیەک لە حکومەتی مەرکەزی ئەویش بەناوی هاووڵاتی عێراقی نەک کورد هه‌ره‌ن ئومێدیش دەکەم وەها نەبێت.

خەڵك تا ئێستاش هەر(ی.ن.ک)بەفریادڕەسی خۆیان دەزانن

شێخ فه‌تاح ده‌شڵێت،لەدەڤەرێک تێدا.ی.ن.ک.حکوڕانە لەدێر زەمانەوە بۆتە ناوچەی دێمکراسی ویەکتر قبۆڵکردن ئەمجارەش وەک و هەموجارەکانی تر بەشێک لەخەڵکەکەی باسمانکرد.ڕژاونەتە سەرشەقام.ناکرێت حزبەکەم جگە لە بەیاننامەیەک هیچ قسەیەکی تری نەبێ لەکاتێکیشدابەدەر لە زۆری وکەمی کورسی خەڵكه‌کەی تا ئێستاش هەر(.ی.ن.ک.)بەفریادڕەسی خۆیان دەزانن،بۆیە داوای مافەکانیانی لێ دەکەن،لەڕێگەی  ڕەخنەومانگرتن.
هه‌روها شیخ فه‌تاح ده‌شڵێت، خەڵک و.ی.ن.ک.وەک و.ماسی و ئاویان لێ هاتوە.بێ یەک ناژین.،بۆیە لێرەوە .وەک وکادرێک پێشنیار دەکەم 1-بەزوترین کات حزب و نوێنەرانی.ی.ن.ک.لەحکومەتی هەرێم.لەگەڵ پارتی ونوێنەریان لەحکومەت .کۆبونەوە بۆ ماوەیەکی دیاری کراو چارەسەری کێشەو داواڕەواکانی خەڵک بکەن
2-هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی کەکەسێکی خۆشەویستە لەگەڵ ستاڤەکەی بچنە ناو خۆپیشاندەران یان لەکەناڵەکانەوە بەڵێنی چارەسەری تەنها داوا ڕەواکان بەتایبەت ئەوداوایانەی پەیوەندی بەژیانی ڕۆژانەوەوەهەیە و زۆر.ڕەوایە.ڕاگەیەنێت.
3-ئەگەر حکومەتی هەرێم پارتی دیمکراتی هاوپەیمانمان هەروەک وجاران هاوکار نەبون لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەحکومەت دەست لەکاربکێشێتەوە .





له‌ بنه‌ڕه‌تدا حزب وه‌سیله‌ی خزمه‌تی خه‌ڵكه‌

له‌تیف حسێنی توێژه‌ری كۆمه‌لأیه‌تی و كادیری یه‌كێتیش بۆئاڕاسته‌ ڕایگه‌یاند،له‌ وه‌ها دۆخێكدا باشترین كارێك كه‌ بكرێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مادام له‌ بنه‌ڕه‌تدا حزب وه‌سیله‌ی خزمه‌تی خه‌ڵكه‌، كه‌ بڕوام وایه‌ ده‌مێكه‌ ئه‌م وه‌سیله‌یه‌ له‌ كوردستاندا نه‌ماوه‌، دروست بكرێته‌وه‌و هیچ هه‌نگاوێك گوتارێك نه‌نرێت به‌ئاراسته‌كردنی توڕه‌كردن و ئاراسته‌كردن و دنه‌دانی خه‌ڵكی بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی یه‌كتری، هه‌موومان زیانی لێده‌كه‌ین، چونكه‌ ئه‌م وڵاته‌ هی هه‌موانه‌و به‌هه‌موانیشه‌وه‌ جوانه‌.

پێویسته‌ به‌ ڕه‌وایی وه‌ڵامی خۆپیشانده‌ر بدرێته‌وه‌و کێشه‌کان چاره‌سه‌ربکرێت

له‌ تیف حسێن ده‌شڵێت،مادام داوای خه‌ڵک و ناڕه‌زایی خه‌ڵک ره‌وایه‌، پێویسته‌ به‌ ڕه‌وایش وه‌ڵامی بدرێته‌وه‌و کێشه‌کانی چاره‌سه‌ر بکرێت و ژیانی باش بکرێت، ئه‌وکاته‌ ناڕه‌واییه‌کانی بانگه‌شه‌و تای هه‌ڵبژاردنی تێ ناکه‌وێت و کاندیده‌کانی پێشوه‌خته‌ی هه‌ڵبژاردن و دروستکردنی حزبی تێکه‌ڵ ناکرێن.
بۆیه‌ چاککردنی ئه‌م ژینگه‌یه‌ی که‌ ئێستا له‌باره‌ بۆ ئه‌وه‌ی روداوه‌کان ببنه‌ کاره‌سات له‌بارو فه‌راهه‌مه‌، بۆیه‌ سپاردنی به‌ چاوه‌ڕوانی و ته‌ماشاکردن و به‌یاننامه‌و کۆبوونه‌وه‌کان هه‌ڵه‌یه‌کی مه‌ترسیداره‌.

له‌ كۆتایدا ده‌ڵێین هاولأتیانی هه‌رێمی كورستان چاوی بڕیوه‌ته‌ هه‌نگاوه‌ حه‌كیمه‌كانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان تا هه‌رێمی كوردستان له‌م دۆخه‌ شدا ڕزگاربكات و یه‌كێتی ببێته‌وه‌ به‌ ئومێده‌كه‌ی ساڵی 1974 و خۆری ناهه‌مواری ئاوابكات.



1541 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/23/2017 11:18:20 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ