هەمەڕەنگ
پیاوان..به‌هیچ جۆرێك مۆبایل مه‌خه‌نه‌ گیرفانتانه‌وه‌
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
به‌ پێى ماڵپه‌ڕى Time ى ئه‌مه‌ریكى باس له‌ زیانه‌كانى تیشكى مۆبایل (تۆڕى په‌یوه‌ندى) وه‌رگرتن ده‌كات تا چه‌ند كاریگه‌رى خراپ له‌سه‌ر ته‌ندروستى دروست ده‌كات .
 له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌ تیشكى مۆبایل "تیشكى كارۆ موگناتیسییه‌" كه‌ هۆكارى سه‌ره‌كییه‌ بۆ تووش بوونت به‌ نه‌خۆشى درێژخایه‌نى وه‌كو شێرپه‌نجه‌ و زۆر گرفتى تر . 
تیشكى مۆبایل و مه‌ترسیه‌كانى:-
ئه‌گه‌رى زۆره‌ تووشى شێرپه‌نجه‌ى مێشك و دروست بوونى وه‌ره‌مت بكات له‌ مێشكتدا.
و ده‌نگ ده‌گۆڕێ و سه‌ربارى ئه‌وه‌ش ژماره‌ى سپێرمى پیاوان كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و تواناى بیستن كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و بیر و یاد و خه‌و تێك ده‌دات. 
هه‌ر بۆیه‌ پزیشك ئامۆژگاریمان ده‌كات كه‌ له‌ كاتى خه‌و پێویسته‌ مۆبایله‌كه‌ت لێت دوور بێت و به‌هیچ جۆرێك نابێت پیاوان مۆبایل بخه‌نه‌ گیرفانیانه‌وه‌ ، چونكه‌ زیان به‌ ژماره‌ى سپێرمیان ده‌گه‌یه‌نێت ، بۆیه‌ پێویسته‌ ڕۆژانه‌ زۆر كه‌م مۆبایل به‌كاربهێنیت.
6701 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/23/2017 10:43:33 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ