تەندروستی
هه‌تا ده‌توانى خۆت به‌ دوور بگره‌ له‌ به‌نجى ددان
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى نوێ ده‌رى خستووه‌ سڕكه‌رى ددان ده‌رزى (به‌نجى ددان ) كاریگه‌رى زۆر خراپ له‌سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ به‌جێ ده‌هێڵێت ، بۆیه‌ پزیشك ئامۆژگاریمان ده‌كات هه‌تا زۆر پێویست نه‌بێت نابێت ده‌رزى سڕكه‌رى ددان له‌لاى پزیشك به‌كاربهێنین .
 زیانه‌كانى ده‌رزى به‌نجى ددان:-
 • هۆكارێكه‌ بۆ تووش بوونت به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن و تووش بوونت به‌ خوێن به‌ربوون.
 • تووشى نه‌خۆشییه‌كانى دڵت ده‌كات ، چونكه‌ ده‌رزى سڕكه‌رى ددان ده‌بێته‌ هۆى گیرانى بۆرییه‌كانى دڵ.
 • به‌نجى ددان بۆ خانمانى دووگیان زۆر خراپه‌ ، چونكه‌ ئه‌گه‌رى ڕاگرتنى كۆرپه‌كه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ ، به‌تایبه‌تى خانمه‌كه‌ یه‌كه‌م دووگیان بوونى بێت.
هه‌تا ده‌توانى له‌ كاتى ددان هه‌ڵكێشاندا یان له‌كاتى پڕ كردنه‌وه‌ى دداندا ده‌رزى سڕكه‌ر به‌كارنه‌هێنیت و یان زۆر به‌كه‌مى به‌كاربهێنرێت .
2650 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/23/2017 10:32:17 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ