دۆسیە
چاره‌سه‌ری خێرا بۆئه‌م دۆخه‌ی ئێستای هه‌رێم چییه‌؟
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ

به‌هۆی كه‌می خزمه‌تگوزاری و سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان ،چه‌ند ڕۆژێكه‌ هاوڵ‌تیان بۆده‌ربڕێنی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ران هاتونه‌ته‌ سه‌رشه‌قام و دروشمی جۆراو جۆر به‌رامبه‌ر به‌ حكومه‌ت و لایه‌نه‌سیاسیه‌كان به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌ و هه‌رێمی كوردستان كه‌وتۆته‌ دۆخێكی نائارام و ناسه‌قامگیر.
ڕۆشنبیران له‌ م ڕاپۆرته‌ی ئاڕاسته‌دا بۆچونه‌كانیان و چاره‌سه‌ری خێرا بۆئه‌ودۆخه‌ی هه‌رێم تێداده‌گوزه‌رێت ده‌خه‌نه‌ ڕوو وه‌ پێان وایه‌ حكومه‌تی كاتی تا كاتی هه‌ڵبژرادن چاره‌سه‌ره‌.

پێویستە دەسەڵات دان بە شکستی حوکمرانی خۆێدا بنێ

كچه‌ ڕۆژنامه‌نوس و ڕاگه‌یه‌ندكار( نه‌جیبه‌ مه‌حمود)بۆدۆخی ئیستای هه‌رێم چه‌ند خاڵێك ده‌خاته‌ ڕوو ده‌ڵێت: سەرەتا وەک ھەنگاوی یەکەم،پێویستە:
یه‌كه‌م:ھێزە ئەمنیە حیزبی و شەخسیەکان بکشێندرێنەوە لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان .
دووه‌م: پێویستە ئەو دەسەڵاتە دان بە شکستی حوکمرانی خۆی دابنێ لە بەرامبەر داوا و خواست و ماڤەکانی ھاوڵاتیان ..
 سێ یه‌م: گۆرینی سیسته‌می حوکمرانی بە شێوەیەک کە لە دەرەوەی ئەو نوخبە دەسەڵاتدارانەدا بێت .
چواره‌م: پێکھێنانی بەرەیەکی نیشتیمانی بۆ ئاسایی کردنەوەی بارودۆخەکە کۆببنەوە لە دەوری پرۆژەیەکی نیشتیمانی نوێ بۆ رێکخستنەوەی سەرلە نوێ ژیانی سیاسی و ژیانی گشتی کۆمەڵگە بۆ تێپەراندنی ئەو دۆخە مەترسیدارە ، ھەر وەک لەو بەیاننامەیە دالەگەڵ کۆمەڵێک نوسەر و رۆژنامەوان و چاڵاکوان ئیشارەتمان پێ داوە .
پێنجه‌م:داوای لێ بوردن لە سەر جەم خەڵکی کوردستان بکەن بەتایبەتی خۆپێشاندەران و بنەماڵەی کوژراو و بریندارەکانیش قەرەبوو بكرێنه‌وه‌ .
شه‌شه‌م:ئەگەر ئەو دەسەڵاتە بەراستی خەمخۆری بارودۆخەکەیە با وازلە پاساو ھێنانەوە و تۆمەتبارکردنی خەڵک و خۆپێشاندەران بھێنێت ، کە پێیان وایه‌ ئەجندای دەرەکی جێجەجێ دەکەن .

باھەرچی سەروەت وسامانی گشتی ھەیە لە بانکەکانی دەرەوەی ھەرێم بگەڕێندرێنەوە

ئه‌و خانمه‌ ڕۆژنامه‌نوسه‌ ده‌شڵێت، با ھەرچی سەروەت و سامانی گشتی ھەیە لە بانکەکانی دەرەوەی  ھەرێم بگەرێندرێنەوە و داواکاریەکانی ھاولاتیانی پێ جێ بەجێ بکەن و ھەموو ئەو پلان و ئەجندایەیی ناوی ڵێ دەنێنن پوچەڵی بکەنەوە .
نه‌جیبه‌ مه‌حمود ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات،کلەم دۆخەدا بەرپرسیارێتیەکی ئەخلاقی وسیاسی رۆشنبیری دەکەوێتە ئەستۆی سەرجەم کەسایەتیە ڕوناکبیر و نوسەر و راگەیاندنەکان،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوا لە خۆپێشاندەران دەکەم بە شێوازێکی مەدەنی و ھەستکردنی بەرسیارێتی بەرامبەر مووڵکی گشتی و دامودەزگاكان داوا و نارەزایەتی خۆیان دەرببرن ،وه‌پێویستیشه‌،قەکەران بدرێنە دادگا و لێ پێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.

حکومەتێکی نوێی کاتی و کاربەڕێکەر لەدەرەوەی ئەم هێزانە پێکبهێنرێت



مامۆستا كامیل عومه‌رمامۆستای زانكۆی سلێمانییش بۆئاڕاسته‌ ووتی: حکومەتێکی نوێی کاتی و کاربەڕێکەر لەدەرەوەی ئەم هێزانە پێکبهێنرێت، کە گە لە بەڕێکردنی کاری رۆژانەی خەڵک، دوو ئەرکی گرنگ لە ئەستۆ بگرێت:
 یەکەم گفتوگۆی جدی لەگەڵ بەغدا.
 دووەم: ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن، بە پاککردنەوەی لیستی دەنگدەران و ڕێکخستنی ئەو پرۆسەیە بە سیستمی ئەلکترۆنی.
مامۆستا كامیل باس له‌وه‌شده‌كات ،بەڵام لەو بڕوایەدانیم، ئەم دەسەڵاتدارانەی هەرێم، پێشنیاری لەم جۆرە قبوڵ بکەن و حکومەت ڕادەست بکەن.



لەھەمووشتێک باشتر ئەوەیە بەرپرسانی ھەرێم لەجاران دڵسۆزتربن
ئاشتی محمه‌د ساڵه‌ح مامۆستای زانكۆی سلێمانی بۆئاڕاسته‌ ووتی:بەرای من لەھەمووشتێک باشتر ئەوەیە بەرپرسانی ھەرێم لەجاران دڵسۆزتربن و زانیارییە زۆرحەساس و نھێنییەکان نەشارنەوە بۆ ئەوەی جارێکی تریش نەکەوینە ھەڵەی بریاردان و شیکردنەوەی بێ بنەما. 
ئه‌و مامۆستای زانكۆیه‌ وتیشی :ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت لێکدانەوەی زۆرھەڵدەگرێت، زۆربەی زۆری بۆ چوونەکانیش ئەنجامی کردە نەشیاوانەن کە لەئەنجامی تێنەگەیشتن و نەزانینی زانیارییەوە دروست بوون، لەبەر ئەوە ھەر لێکدانەوەیەک بەبێ زانینی بنەما ئەساسییەکانی رووداوەکان بەھەڵە دەشکێتەوە.
ته نھا بە یەکخستنی و نزیکبوونەوە و کۆکردنەوەی لایەنەسیاسییەکان دۆخه‌كه‌ باشترده‌بیت
مامۆستا ئاشتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،ئەوەی لەئیستادا و لەم ئاوە لێڵەدا دەبینرێت، تەنھا بە یەکخستنی و نزیکبوونەوە و کۆکردنەوەی لایەنەسیاسییەکان و بەگەرخستنی ھێزی حیکمەت و دووبارە دیاری کردنەوەی ئاراستەی فکری نیشتمانی و ھەروەھا دوبارە دارشتنەوەی بنەماکانی رەوشتی سیاسی، دەکرێت، کە زۆرپێویستە ئەمجارە ھەر ھەوڵێک دەدرێت، ھاوکاربێت بۆ گەیشتن بە زۆرترین مافی فەرمانبەران و ھاوڵاتیان بێت و ھاوکات بۆ گەرانەوەی شکۆ بێت بۆ سێکتەرەکانی دەسەلات بەگشتی، کە بێگومان بەبێ ئەم جۆرە بنامایانە، مەحاڵە ھیچ ھەوڵێک بۆ سەرکەوتووبێت و خزمەت بە گەل و نیشتمان بکات سەربگرێت .


كۆمسیۆن كاری پێویستی كردووە بۆ پاككردنەوەی ناوی دەنگدەران
جێگای باسه‌، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی هەفتەیه‌ك ده‌بێت داوای لە كۆمسیۆن كردووە ڕۆژی هەڵبژاردنەكان دیاری بكات و داوای كۆبونەوەی پەرلەمانمان كردووە لەسەر ئەو پرسە گفتوگۆ بكرێت و لە سێ مانگ زیاتر پێپەڕ نەكات کە بۆ ئەو مەبەستەش كۆمسیۆن كاری پێویستی كردووە بۆ پاككردنەوەی ناوی دەنگدەران.


2432 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/22/2017 8:20:54 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ