کۆمەڵایەتی
هاوسه‌رگیرى سه‌رچاوه‌ى خۆش به‌ختییه‌ بۆ خانمان
ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
 به‌پێ ى تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌ كه‌ ماڵپه‌ڕى "دیلى مه‌یل"ى به‌ریتانى بڵاوى كردۆته‌وه‌ ، هاوسه‌رگیرى سه‌رچاوه‌ى خۆش به‌ختییه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ته‌واوى دڵ و ده‌روون له‌ گرژى و نائارامى دوور ده‌خاته‌وه‌ . 
به‌ڵام له‌ توێژینه‌وه‌ زانستیه‌كانداده‌ركه‌ووتووه‌ خانمان زیاتر پێویستییان به‌ هاوسه‌رگیرییه‌ ، چونكه‌ ڕێژه‌ى تووش بوونى ناڕێكى ده‌روونى له‌خانماندا زیاتره‌ وه‌ك له‌ پیاوان ،هه‌ر بۆیه‌ توێژه‌ران هاوسه‌رگیرى به‌سه‌رچاوه‌ى چاره‌سه‌رى ده‌رونى ده‌زانن.
 هه‌ر له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا هاتووه‌ باشترین ته‌مه‌ن بۆ هاوسه‌رگیرى ، ته‌مه‌نى مامناوه‌ندییه‌ كه‌ له‌ (20-35) ساڵ ده‌گرێته‌وه‌ ، چونكه‌ زیاتر له‌م ته‌مه‌نه‌دا مرۆڤ دووچارى خه‌م و ئاڵۆزى و گرفت ده‌بێته‌وه‌ .
1082 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/21/2017 11:07:06 AM
زیاتر ...