تەندروستی
به‌ئاسانى چاره‌سه‌رى سه‌رئێشه‌كه‌ت بكه‌
ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
له‌م وه‌رزه‌دا به‌هۆى سه‌رما بوونه‌وه‌ زیاتر تووشى سه‌رئێشه‌ى توند (درێژ) خایه‌ن ده‌بیت ، چاره‌سه‌رى ئازار شكێن زۆره‌ ، به‌ڵام كاتییه‌ و دووباره‌ سه‌رئێشه‌كه‌ هه‌ڵده‌داته‌وه‌ .
 باشتروایه‌ بۆ ئازار شكێنى سه‌رئێشه‌ په‌یڕه‌وى ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه‌ بكه‌یت :-
 • پێوسته‌ له‌كاتى سه‌رئێشه‌كه‌تدا پاڵ كه‌ویت بۆ چه‌ند خوله‌كێكیش بێت چاوه‌كانت بنوقێنیت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازارى سه‌رت.
• به‌كارهێنانى په‌ڕۆى گه‌رمى مل كه‌له‌ ده‌رمانخانه‌كاندا ده‌ست ده‌كه‌وێت ، ئه‌و گه‌رمییه‌ى كه‌ له‌ په‌ڕۆكه‌دا هه‌یه‌ ئازارو گرژى سه‌ر كه‌م ده‌كاته‌وه‌ . 
• زۆر به‌ قووڵى هه‌ناسه‌ هه‌ڵبكێشه‌ و هه‌ناسه‌ بده‌ره‌وه‌ .
 • پێویسته‌ نانى به‌یانیان بخۆیت ، چونكه‌ دابه‌زینى شه‌كرى خوێن هۆكارێكه‌ بۆ سه‌رئێشه‌ ، بۆیه‌ نانى به‌یانیان دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ ئازارى سه‌ر .
 • دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ خواردنه‌وه‌یى قاوه‌ و نیسكافه‌ و كهول.
2623 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/21/2017 11:03:01 AM
زیاتر ...