تەندروستی
نیشانه‌كانى گرفتى ڕه‌حم
ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
به‌گشتى ڕه‌حم له‌ دوو به‌ش پێك دێت (له‌شى ڕه‌حم و ملى ڕه‌حم ) ، ناوپۆشى ڕه‌حم به‌ ماسولكه‌ شانه‌ داپۆشراوه‌ ، گرفت زۆره‌ كه‌له‌ ڕه‌حمدا ده‌رده‌كه‌وێت ، بۆیه‌ خانمان هه‌ر كه‌ هه‌ستیان به‌ نیشانه‌كانى گیرو گرفت كرد له‌ ڕه‌حمدا پێویسته‌ ده‌ست به‌جێ چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن .
 نیشانه‌كانى گرفت له‌ ڕه‌حمدا:-
 • بوونى ئازار له‌ ڕه‌حمدا بێ ئه‌وه‌ى سووڕى مانگانه‌ بیت ، ئاماژه‌یه‌ بۆ گرفت له‌ ڕه‌حمدا یان دروست بوونى خانه‌یى شێرپه‌نجه‌ى له‌ ڕه‌حمدا. 
• بوونى ئازارى ڕه‌حم له‌كاتى جووت بوون له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌تدا.
 • زێ جۆره‌ مادده‌ى نائاسایى فڕێ ده‌داته‌ ده‌ره‌وه‌ ، كه‌ ئه‌مه‌ زیاتر دواى پاك بوونه‌وه‌ته‌له‌ سووڕى مانگانه‌ . 
• ناڕێكى سووڕى مانگانه‌ ، لادانى كاتى زۆر له‌ سووڕى مانگانه‌دا ئاماژه‌یه‌ بۆ گرفتى ڕه‌حم .
 • ئاوسانى ڕه‌حم هۆكارێكى تره‌ بۆ بوونى كێشه‌ له‌ ڕه‌حمدا ، زۆر میز كردن یان زۆر خۆرى ئاماژه‌یه‌ بۆ ئاوسانى ڕه‌حم .
5077 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/21/2017 10:58:24 AM
زیاتر ...