تەندروستی
ئه‌و خۆراكانه‌ نابێت بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر له‌سه‌لاجه‌دا هه‌ڵگیرێت
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
 هه‌ڵگرتنى گۆشت و مریشك له‌به‌فرگرى ماڵاندا زۆرباوه‌ ، به‌ڵام به‌ پێى جۆرى گۆشته‌كه‌ جیاوازه‌ ، چونكه‌ زۆر هه‌ڵگرتنى هه‌ندێ گۆشت خراپه‌ و زوو تێك ده‌چێت .
 له‌خواره‌وه‌ به‌گشتى باس له‌ جۆرى هه‌ڵگرتنى گۆشت ده‌كه‌ین له‌ناو به‌فرگردا كه‌تا چه‌ند ده‌توانى بیهێڵیته‌وه‌ :-
 • گۆشتى سوور و ماسى تازه‌ (نه‌كوڵاو) ده‌توانى "5" ڕۆژ له‌ناو به‌فرگردا بیهێڵیته‌وه‌ و "4-12" مانگ له‌ناو فرێزه‌رى به‌فرگردا بمێنێته‌وه‌ . 
• گۆشتى سوور و ماسى كوڵاو ده‌توانى "3-4" ڕۆژ له‌ناو به‌فرگردا بیهێڵیته‌وه‌ و "6" مانگ له‌ناو فرێزه‌رى به‌فرگردا بمێنێته‌وه‌ . 
• به‌ڵام گۆشتى سووره‌كراو وه‌كو شفته‌ ده‌بێت ڕۆژێ یان دوو ڕۆژ ته‌نها له‌ناو به‌فرگردا بمێنێته‌وه‌ و ده‌توانى "3-4" مانگ له‌ناو فرێزه‌رى به‌فرگردا بمێنێته‌وه‌ . 
• گۆشتى قوتوو باشتروایه‌ "3-5" ڕۆژ له‌ناو به‌فرگردا بمێنێته‌وه‌ ، به‌ڵام ده‌توانى "6" مانگ له‌ناو فرێزه‌رى به‌فرگردا بمێنێته‌وه‌ . 
• مریشكى تازه‌ "نه‌كوڵاو " ده‌بێت ڕۆژێ یان دوو ڕۆژ بمێنێته‌وه‌ له‌ناو به‌فرگردا ، به‌ڵام ده‌توانى "6-12"مانگ له‌ناو فرێزه‌ردا بمێنێته‌وه‌ .
 • به‌ڵام باشتروایه‌ مریشكى كوڵاو  ته‌نها "3" ڕۆژ له‌ناو به‌فرگردا بێت و ده‌توانى "6" مانگ له‌ناو فرێزه‌ردا بمێنێته‌وه‌ .
3291 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/18/2017 2:01:36 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ