تەندروستی
شه‌ش خۆراكى زۆر مه‌ترسیدار ه‌
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
 ده‌ركه‌وتووه‌ كۆمه‌ڵێك خۆراك هه‌ن به‌ته‌واوى كاریگه‌رى خراپ له‌سه‌ر ته‌ندروستى دروست ده‌كه‌ن ، ئه‌گه‌رى زۆرى هه‌یه‌ تووشى شێرپه‌نجه‌ باوه‌كانت بكات وه‌كو "شێرپه‌نجه‌ى قۆڵۆن و پرۆستات و مه‌مك و گه‌ده‌" .
بۆیه‌ پێویسته‌ خۆت له‌م خۆراكانه‌ به‌ دوور بگریت كه‌له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌ى پێ ده‌ده‌ین:-
  • خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان : بوونى شه‌كرو ڕه‌نگ تێدا هۆكارن بۆ گه‌شه‌ى خانه‌یى شێرپه‌نجه‌یى .
 • به‌رهه‌مه‌ خۆراكییه‌ قووتوییه‌كان بوونى مادده‌ى پارێزه‌ر تێدا هۆكاره‌ بۆ گه‌شه‌ى خانه‌یى.
 • ژه‌مى ئاماده‌كراوى خێرا وه‌كو "گۆشتى باسرمه‌" دڵنیا كراوه‌ته‌وه‌ لێى كه‌ میكرۆبى تێدایه‌ و گه‌ده‌ دووچارى شێرپه‌نجه‌ ده‌كات.
 • ئه‌و ژه‌مانه‌ى كه‌ له‌ ناو ڕۆندا سوورى ده‌كه‌یته‌وه‌ زۆر مه‌ترسیداره‌ ، چونكه‌ یارمه‌تى گه‌شه‌ى خانه‌ى شێرپه‌نجه‌ ده‌دات.
 • خواردنه‌وه‌ى كهول و شه‌راب و جگه‌ره‌ هۆكارن بۆ شێرپه‌نجه‌یى جگه‌ر و سیییه‌كان. 
• زۆر به‌كارهێنانى خوێ و به‌هارات و سركه‌ هۆكارن بۆ تووش بوونت به‌ شێرپه‌نجه‌ى گه‌ده‌.
2641 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/18/2017 1:50:49 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ