3 ته‌مه‌نى جیاواز له منداڵدا زیاتر درۆ ده‌كه‌ن
ئاڕاسته:به‌شى هه‌واڵ
زۆر له دایكان و باوكان گرفتى ئه‌وه‌یان هه‌یه كه منداڵه‌كانیان درۆ ده‌كه‌ن و ڕاست گۆ نین له‌گه‌ڵ باوانهكانیاندا ، دیاره ئه‌مه‌ش هۆكارى خۆى هه‌یه و ئه‌و منداڵانه‌ى زۆربه‌ى جار تووشى گرفتى ده‌روونى ده‌بێت بۆیه په‌نا ده‌باته به‌ر درۆ كردن .
سێ ته‌مه‌نى جیاواز له منداڵاندا زیاتر درۆ ده‌كه‌ن كه بریتیین له :-
• منداڵى ته‌مه‌ن 3 ساڵ یه‌كه‌م هه‌نگاوى تهمهنییهتى كه ده‌ست به درۆ كردن ده‌كات ، به‌ڵام باشتروایه به قسه‌ى نه‌رم و ڕه‌فتارى جوان دوورى بخه‌یته‌وه له‌و درۆ كردنه‌و بۆى ڕاست بكه‌یته‌وه .
• منداڵى ته‌مه‌ن "4-5" ساڵان له‌م ته‌مه‌نه‌دا منداڵ زیاتر خوو به درۆ كردنه‌وه ده‌گرێت ، زۆربه‌ى جار بۆ پاساوى خۆى په‌نا ده‌باته درۆ كردن ، به‌ڵام دایكان و باوكان پێویسته تووڕه‌یى ده‌رنه‌بڕن ، چونكه ترسى ده‌روونى منداڵه‌كه به‌ره‌و درۆ كردن ده‌بات .
• منداڵى ته‌مه‌ن 6 ساڵان وا هه‌ست ده‌كه‌ن كه درۆیان كرد كارێكیان ئه‌نجام داوه ، به‌ڵام پێویست به لێدان و تووڕه‌یى ناكات ، به‌ڵكو به هۆشیاركردنه‌وه‌ى منداڵه‌كه‌ت له‌و كاره هه‌ڵه‌یه‌ى كردویه‌تى ده‌گاته ئه‌و سهرچاوهیهیی كه جارێكى تر دووباره‌ى نه‌كاته‌وه .
|