تەندروستی
قه‌ڵه‌وى هۆكارێكه‌ بۆ ئازارى پێ
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
 به‌ پێى تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ كێشى له‌شیان زیاده‌ و قه‌ڵه‌ون زیاتر دوچارى ته‌نگى پێڵاو ده‌بنه‌وه‌ ، چونكه‌ كێشى له‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر شانه‌و ماسولكه‌ى پێ دروست ده‌كات.
هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ قه‌ڵه‌ون پێیان له‌ پێڵاودا ئازارى هه‌یه‌ و بریندار ده‌بێت به‌هۆى ئاوسانى ماسولكه‌كانییه‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ كێشى له‌شیان ئاساییه‌ و قه‌ڵه‌و نین به‌ هیچ جۆرێك گرفتى له‌ پێ كردنى پێڵاویان نابێته‌وه‌ ، چونكه‌ پێیان باریكه‌ و هیچ شانه‌ و ماسولكه‌كانى نائاوسێت ، و چه‌ند بیه‌وێت به‌ پێ بڕوات هیچ هه‌ست به‌ ئازار ناكات . 
هه‌ر بۆیه‌ پزیشك ئامۆژگاریمان ده‌كات به‌ كه‌م كردنه‌وه‌ى كێشى له‌شمان دوور ده‌كه‌وینه‌وه‌له‌ ئازارى پێیه‌كان و ته‌نگى پێڵاو كه‌ زۆر خراپه‌ بۆ پێیه‌كان و په‌نجه‌كانى قاچ و ئازارو گرژبوونى تیا دروست ده‌كات.
894 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/16/2017 11:41:18 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ