تەندروستی
هۆكاره‌كانى تووش بوون به‌ گه‌شكه‌( فێ) لێهاتن
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
 گه‌شكه‌  یان فێ لێهاتن جۆرێكه‌ له‌ جۆره‌كانى نه‌خۆشى،كه‌ چاره‌سه‌ر كردنى ئاسان نییه‌ و  به‌هۆى دروستبوونى گرژى توند له‌ نێو ده‌مارێكى مێشكدا ڕووده‌دات و ده‌بێته‌ هۆى سه‌رئێشه‌سیه‌كى توند و له‌پاشان كه‌فه‌ڵۆك له‌ ده‌مى كه‌سه‌كه‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌هۆش خۆى ده‌چێت وكاتێكى زۆریشى ده‌وێت تا كه‌سه‌كه‌ دێته‌وه‌ هۆش خۆى.
 لێردا كۆمه‌ڵێك له‌و هۆكارانه‌تان پێ ئاشنا ده‌كه‌ین كه‌ ده‌بنه‌ هۆى توشبوون به‌ گه‌شكه‌ لێهاتن:
هۆكارى بۆماوه‌یى :  به‌هۆى گواستنه‌وه‌ى كرۆمۆسۆمى گه‌شكه‌ له‌ باوانه‌وه‌ بۆ وه‌چه‌كان .
زیان پێ گه‌یشتنى مێشك و سه‌ر به‌هۆى ڕووداوى هاتوچۆوه‌ بێت یان كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌وه‌ یان هه‌ر هۆكارێكى دى بێت.
ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ته‌مه‌نییان له‌سه‌روو 35 ساڵه‌وه‌یه‌ زیاتر توش ده‌بن .
هه‌وكردنى په‌رده‌ى مێشك و بوونى ڤایرۆس له‌ مێشكدا هۆكارن بۆ تووش بوون به‌ گه‌شكه‌ لێهاتن.
ناڕێكى گه‌شه‌ كردن به‌تایبه‌تى له‌ نێو منداڵدا كه‌ تووشى نارێكى گه‌شه‌ى ده‌بن و دووچارى گه‌شكه‌ لێهاتنیان ده‌كاته‌وه‌ .
3243 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/14/2017 12:51:55 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ