ترافیک
سێتى ترافیكه‌كان ده‌خرێنه‌ كار
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
به‌زووترین كات سێتى ترافیكه‌كان ده‌خرێنه‌ كار و له‌ ئێستاشدا 1 له‌و سێته‌ ترافیكانه‌ به‌شێوه‌یه‌كى تێست له‌ شه‌قامى سالم كه‌وتۆته‌ كار.
كاروان محمد صدیق ڕائیدى هاتوچۆ ، وتە بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆی سلێمانی له‌ لێدوانێكى تایبه‌تدا به‌  به‌ ئاراسته‌ى  ڕاگه‌یاند:ڕۆژى 2 شه‌ممه‌ 11 ى كانونى یه‌كه‌م یەكێك لە سێتى ترافیكانه‌ لە شەقامی سالم لە بەردەم مەڵبەندی 1ى  رێكخستنی سلێمانى وەك قۆناغی تێست كەوتۆته‌كار ، لە ئاینده‌دا سەرجەم ئەو ترافیكانە ده‌خرێنه‌ كار و هه‌موو ڕاگه‌یاندنه‌كان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: له‌ ئێستادا به‌شێكى زۆرى پڕۆژه‌كه‌ ته‌واو بووه‌ دواتریش لە سەر چۆنییەتی و شێوازی كاركردنی ئەو ترافیكانە لە رێگەی بەرنامەكانی هاتوچۆ و رادیۆی ترافیك و ماڵپەری هاتوچۆ و دەزگاكانی راگەیاندنه‌وه‌ هاوڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە.
جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌  لە ماوەی رابردودا بەرێوەبەرێتی ئەندازەی هاتوچۆی سلێمانی لە سەر بودجەی پەرەپێدانی هاتوچۆ ، پرۆژەی دانانی 26 سێتی ترافیكی پەرینەوەی هاوڵاتیانی لە سەر شەقامەكان خستە بواری جێبەجێكردنەوە و پرۆژەكە لەلایەن كۆمپانیایەكی ناوخۆییەوە جێبەجێ دەكرێت ،هه‌ر لە پرۆژەكەدا رەچاوی بارودۆخی خاوەن پێداویستی تایبەت كراوە .
378 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/14/2017 12:34:50 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ