کۆمەڵایەتی
شه‌ڕى دایك و باوك و كاریگه‌ریه‌كانى له‌سه‌ر منداڵ
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
گیرو گرفت و كێشه‌ له‌خێزانه‌كاندا (ده‌مه‌ بۆڵه‌ى هاوسه‌ران) بۆته‌ گرفتێكى باو ، به‌ڵام شاره‌زایانى بوارى كۆمه‌ڵایه‌تى پێیان وایه‌ منداڵ سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى زه‌ره‌رمه‌نده‌ ، چونكه‌ ئه‌و گرفته‌ كاریگه‌رى خراپى ده‌روونى له‌سه‌ر منداڵ دروست ده‌كات و ترس و بێ متمانه‌یى له‌ ده‌روونیدا ده‌چه‌سپێنێت .
 شه‌ڕى نێوان هاوسه‌ران چى كاریگه‌رییه‌كى بۆ منداڵ هه‌یه‌:-
 • به‌ته‌واوى متمانه‌یى خۆى و چوارده‌ورى له‌ده‌ست ده‌دات.
 • به‌هیچ جۆرێك تواناى مامه‌ڵه‌ى چوارده‌ورى نامێنێت.
 • فێرى ڕێزگرتن و گوێ گرتنى به‌رامبه‌ر نابێـت.
 • ترس و گریان زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ریدا و كه‌سایه‌تیه‌كى لاوازى ده‌بێت.
• هه‌میشه‌ له‌ ڕه‌فتاره‌كانیدا دووچارى لادان ده‌بێت .
 باشتروایه‌ هه‌رگیز له‌به‌رچاوى منداڵه‌كه‌ت باسى كێشه‌ و گرفت نه‌كه‌یت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت تادووچارى ئه‌و كاریگه‌رییه‌ خراپانه‌ نه‌بێته‌وه‌ .
948 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/14/2017 12:30:30 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ