تەندروستی
به‌هیچ جۆرێك قاپ و به‌رهه‌مى پلاستیكى به‌كار مه‌هێنه‌
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
زۆرێك له‌ خانمان قاپ و كه‌وچك و به‌رهه‌مى پلاستیكى به‌رهه‌م ده‌هێنن ، به‌ڵام نازانرێت چه‌نده‌ زیانى هه‌یه‌ و مه‌ترسیداره‌.
  به‌ پێ ى تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌ كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى "دیل مه‌یلى" به‌ریتانى بڵاوبۆته‌وه‌ باس له‌ به‌كارهێنانى ئه‌و قاپ و كه‌وچك و به‌رهه‌مه‌ پلاستیكییه‌كان ده‌كات ، كه‌ ڕۆژانه‌ زۆر خانمان به‌كارى ده‌هێنن ، ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و مادده‌ پلاستیكییه‌ هۆكارێكه‌بۆ تووش بوونت به‌ نه‌خۆشى ڕه‌بۆ و دڵ و كه‌م بوونه‌وه‌ى به‌رگرى له‌ش.
هه‌ر به‌پێ ى ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌م مادده‌ پلاستیكییه‌ زیاتر كار له‌ منداڵ و ته‌مه‌نى به‌ساڵاچوواندا ده‌كات ، چونكه‌ ئه‌م دوو ته‌مه‌نه‌ به‌رگرى له‌شیان لاوازه‌ و زیاتر ئه‌م مادده‌یه‌ زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ریاندا .
ئه‌م ته‌مه‌نانه‌ ئه‌گه‌رى زیاتریان هه‌یه‌ تووشى نه‌خۆشى دڵ و ڕه‌بۆ و هه‌ناسه‌ توندى ببنه‌وه‌ ، باشتروایه‌ له‌م به‌رهه‌مه‌ پلاستیكیانه‌ به‌دوور بین ، ئه‌گه‌ر به‌كاریشت هێنا ته‌نها بۆیه‌ك جار به‌كار بهێنه‌ و دواتر فڕێ ى بده‌.
841 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/14/2017 12:28:12 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ