ترافیک
هاتوچۆ زیاتر لە 100 ماتۆڕ سکیلی پانکردەوە و لەناوبرد
ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ


پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 13 کانونی یەکەمی 2017 دوای دەست بەسەر داگرتنی 129 ماتۆڕ سکیلی بێ سەرەتا بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی قەزای کۆیە ئەو ماتۆڕسکیلانەی پانکردەوە و لە  ناوبرد.

زاهیر محەمەد بەڕێوبەری هاتوچۆی قەزای کۆیە تایبەت بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " لەماوەی یەک ساڵی دەست بەکاربوونمان دا هەوڵی تەواومان خستۆتەگەر بۆ سەلامەتی شوفێران و هاوڵاتیان و لە درێژەی چالاکیەکانمان داو بەپێی ڕێنمای وەزارەتی ناوخۆ لەماوەکانی ڕابردوو دا مەفرەزەکانی پۆلیسی هاتوچۆی قەزای کۆیە ژمارەیەک ماتۆڕ سکلیان دەست بەسەر کرد کە 129 ماتۆڕ سکیلە ئەو ماتۆڕانەن  کە بێ سەرەتان و ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی قائیمقامی قەزای کۆیە و لایەنی پەیوەندی دار پانمان کردنەوە  " .


ناوبراو وتیشی " ئێمە لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین  و دوای پانکردنەوەی گشت ئەو ماتۆڕسکیلانە بە ئاگاداری لایەنی پەیوەندی بەشێوەی ئاسن ئەو ماتۆڕە پانکراوانە دەفڕۆشرێت   ".

164 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/13/2017 11:33:48 AM
زیاتر ...