هونەر
ستیڤاڵ و سیمناری کلتوری بەڕێوە چوو
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ


ئەمڕۆ ٣ شەممە ١٢ کانونی یەکەمی ٢٠١٧ بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕۆشنبیران و بەرپرسانی ئیدارەی ڕاپەڕین و مامۆستایان و خوێندکاران لە زانکۆی ڕاپەڕین ئنستیتیوی کەلەپوری کورد بەھاوکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری لاوانی حکومەتی ھەرێم فستیڤاڵ و سیمناری کلتوری بەڕێوە چوو .

ھونەرمەندی بەناودەنگی کورد مەزھەری خالقی تایبەت بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " بەمیوانداری زانکۆی ڕاپەڕین و بە ھاوکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری لاوانی حکومەتی ھەرێم ئیمڕۆ و بۆ یەکەمجار سەردانی ڕانیەمان کرد وە ئێمە توانیمان گفتوگۆیەکی کلتوریانە لە سەر ڕەسەنایەتی گەلی کورد بکەین وە پێشوازی گەرمی بەرپرسان و خۆیندکاران و زانکۆی ڕاپەڕین منی خۆشحاڵ کرد ئەم دەڤەرەش لە پاراسنتی کلتوری نەتەوەکەی ڕۆڵی ھەیە ئەم چالاکیانەش گرنگی زۆری ھەیە بۆ پاراستنی کلتورەکەمان ".

ناوبراو وتیشی " ئێمە وەک ئنستیتیوتی کورد توانیومانە کۆی بەرھەمە ڕەسەنەکان لە ساڵی ١٩٢١ تا ئێستا کۆبکەینەوە وە بەردەوامیشین لە کۆکردنەوە و ئەرشیف کردنی ئەو گۆرانی و مۆزیکە ڕەسەنە کە بە ھەزاران میلۆدی یە و لە ھەر چوار پارچە توانیومانە ئەو سەروەتە گرنگەی ھونەر لە نەمان و پەرت و بڵاوی بپارێزین و لە ئێستادا خاوەنی ئەرشیفێکی دەوڵە مەندین لەو بوارەدا ".

چالاکیەکانی ئەم فستیڤاڵە خۆی دەبینیەوە لە پێشەنگای فۆتۆی کلتوری و پەرتوکی کلتوری کوردی و بەرھەمە کۆکراوەکانی مۆزیک و گۆرانی کوردی ئنستیتیو کورد و نمایشی فلیمی دیکۆمێنتاری کوردی و گفتوگۆی کلتوری .

300 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/12/2017 4:32:06 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ