کۆمەڵایەتی
دەبێت هەفتەی یەكجار سیكس بكرێت
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌ گۆڤاری كۆمه‌ڵناسی و زانستی كه‌سایه‌تیدا بڵاوبۆته‌وه‌، كه‌پڵ و هاوسه‌ری به‌خته‌وه‌ر هه‌فته‌ی یه‌ك جار سێكس ده‌كه‌ن.
توێژنه‌وه‌كه‌ بۆ گه‌یشتن به‌و ده‌رئه‌نجامه‌ زیاتر له‌ 40 ساڵی پێچووه‌ و 25510 هاوسه‌ر و كه‌پڵ له‌ ته‌مه‌نی نێوان (18-89) به‌شدارییان تێداكردووه‌ و زۆربه‌شیان پێیان وابووه‌ كه‌ هه‌تا ژماره‌ی سێكس زیاتر بێت ئه‌وا په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و هاوسه‌رانه‌ به‌خته‌وه‌رتره‌.
به‌ڵام دواتر له‌ ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌تووه‌ كه‌ به‌خته‌وه‌ره‌كان ئه‌و كه‌سانه‌بوون كه‌ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا ته‌نها یه‌ك جار سێكسیان كردووه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش به‌ ده‌رئه‌نجامێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر باسی لێوه‌ كراوه‌.
هاوكات له‌ پرسیارێكی دیكه‌ی هه‌مان توێژینه‌وه‌دا ئه‌وه‌ دیاری كراوه‌ كه‌ بونی پاره‌ی زۆر یاخود سێكسی زۆر مایه‌ی به‌خته‌وه‌رییه‌، هه‌رچه‌نده‌ زۆربه‌ی به‌شداربوان پاره‌یان دیاری كردووه‌، به‌ڵام به‌پێی ده‌رئه‌نجامه‌كان (سێكس) زیاتر مایه‌ی به‌خته‌وه‌ریه‌ له‌ به‌رامبه‌ر پاره‌دا.
سه‌رچاوه‌:په‌ڕه‌ی ته‌ندروستی
14961 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/11/2017 10:10:20 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ