کۆمەڵایەتی
خۆشه‌ویسته‌كه‌ت به‌جووڵه‌ى چاوه‌كانى هه‌ڵبسه‌نگێنه‌
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
زمانى جه‌سته‌ له‌هه‌موو جیهاندا بڵاوه‌ ، به‌ڵام كه‌م كه‌س هه‌یه‌ له‌ زمان و ئاماژه‌كانى چاو و جه‌سته‌ تێبگه‌ن ، له‌خواره‌وه‌ باس له‌ زمان و ئاخاوتنى جووڵه‌ى چاوى به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ین كه‌ ڕاست گۆیه‌ له‌گه‌ڵتدا یان درۆت له‌گه‌ڵدا ده‌كات .
 به‌ پێى جووڵه‌ى چاوه‌كانى بزانه‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ڕاست گۆیه‌ له‌گه‌ڵتدا :-
 • ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ئاراسته‌ى جووڵه‌ى چاوه‌كانى به‌لاى ڕاستدا بوو ، ئه‌وا بزانه‌ ڕاست گۆ نى یه‌ له‌گه‌ڵدا .
 • به‌رامبه‌ره‌كه‌ت به‌قووڵى سه‌یرى كردى ئه‌وا بزانه‌ لێت بێزاره‌ . 
• درێژ كردنه‌وه‌ى برۆى بۆ ناوه‌وه‌ و دروست بوونى چرچ له‌ نێو برۆیدا ئاماژه‌یه‌ بۆ تووڕه‌یى و دڵه‌ڕِاوكێ و بێ مه‌زاجى ئه‌و .
• خێرا تروكاندنى چاوه‌كانى ئاماژه‌ن بۆ تاوانباربونى یان درۆكردنى . 
• به‌رده‌وام جووڵاندنى چاوه‌كان به‌بێ وه‌ستان ئاماژه‌ن بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت كه‌ بێ ئاگایه‌ له‌تۆ و ته‌ركیزى لاى تۆ نى یه‌.
 • له‌كاتى قسه‌كردندا سه‌یرت نه‌كات ئه‌وا ده‌رده‌كه‌وێت ئاره‌زووى قسه‌ و گفتوگۆى نیه‌ له‌گه‌ڵتدا .
1578 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/10/2017 1:29:48 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ