ئابوری
لە بازارەکانی جیهاندا نرخی نەوت به‌رزبویه‌وه‌
ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا ڕووى لە بەرزبونەوە کردووە و  نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت بە ٦٣دۆلار و ٣٣ سەنت مامەڵەى پێوەکرا.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوى ئەمریکى لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٥٧ دۆلار و ٣٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی ڕابردوودا و دوای ڕێککەوتنێکی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد بە جۆرێک نرخی بەرمیلێکی نەوتی برێنت گەیشتە ٥٨ دۆلار.
165 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/10/2017 11:36:12 AM
زیاتر ...