ئابوری
له‌ باره‌ى نه‌وتى كه‌ركوكه‌وه‌ داوایه‌ك له‌ ڕوسیا ده‌كرێت
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ

به‌غداد به‌ فه‌رمى داواى له‌ ڕوسیا كردووه‌ هاوكاریان بكات بۆ دووباره‌ بنیاتنانه‌وه‌ى بۆری نه‌وتى كه‌ركوك_جیهان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ نه‌وت هه‌نارده‌ بكه‌ن .
 ئه‌لێكسانده‌ر نۆڤاك وه‌زیرى وزه‌ى ڕوسیا له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى بۆرى نه‌وتى كه‌ركوك_جیهان ده‌ستیپێكردووه‌، عێراقیش ده‌یه‌وێت سوود له‌ شاره‌زایى كۆمپانیا ڕوسییه‌كان وه‌ربگرێت بۆ دووباره‌ بنیاتنانه‌وه‌ى ئه‌و بۆرییانه‌ .
 ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ دواى كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ى كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان له‌ لایه‌ن عێراقه‌وه‌ سه‌رجه‌م بیره‌ نه‌وتیه‌كان كه‌وتنه‌ ژێر ده‌ستى به‌غداد و حكومه‌تى عێراقیش ده‌یه‌وێت بۆرییه‌كى نوێ بۆتوركیا دروست بكات ، له‌ كاتێكدا پێشتر حكومه‌تى هه‌رێم له‌ ڕێگاى بۆر تایبه‌تى خۆیه‌وه‌ نه‌وتى هه‌نارده‌ى بازاڕه‌كانى جیهان ده‌كرد.
287 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/9/2017 12:15:28 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ