ئابوری
نرخى نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ى تۆماركرد
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
ئه‌مڕۆ نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهاندا به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ى تۆمار كرد و له‌ ئێستاشدا نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له‌ 63 دۆلار زیاتره‌ . 
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتى 9ى كانوونى یه‌كه‌مى 2017 نرخى به‌رمیلێك نه‌وتى جۆرى برێنت به‌ 63 دۆلار و 40 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌كرێت ، هاوكات نرخى به‌رمیلێك نه‌وتى خاوى ئه‌مریكى به‌ 57 دۆلار و 36 سه‌نته‌ .
 ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ دوو ڕۆژ پێش ئێستا نرخى نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو ڕووى له‌ دابه‌زین كرد و نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى جۆرى برێنت به‌ 61 دۆلار و 32 سه‌نت بوو ، هه‌روه‌ها نرخى به‌رمیلێك نه‌وتى خاوى ئه‌مریكى به‌ 56 دۆلار و یه‌ك سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌كرا .
496 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/9/2017 12:08:57 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ