هەواڵ
كاك كۆسره‌ت چووه‌ شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆی
ئاراسته‌:به‌شی هه‌واڵ
دوای مانه‌وه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی به‌رلین له‌ئه‌ڵمانیا ، دواجار جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نه‌خۆشخانه‌ی به‌جێهێشت،
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ ئه‌ڵمانیا نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشت و له‌ شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆیه‌تی له‌به‌رلین.
مه‌سعود مه‌لا هه‌مزه‌ سكرتێری رۆژنامه‌وانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ وتویه‌تی:  ئه‌مڕۆ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نه‌خۆشخانه‌ی به‌جێهێشت و چووه‌ شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆی له‌به‌رلین .
مه‌سعود مه‌لا هه‌مزه‌ ڕاشیگه‌یاندوه‌: له‌ئێستادا ته‌ندروستی كۆسره‌ت ره‌سوڵ زۆر باشه‌و بڕیاریشه‌ له‌ماوه‌ی داهاتوودا نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی پچوكی بۆ بكرێت، له‌پێناو باشتربوونی ته‌ندروستیان.

570 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/7/2017 10:10:44 PM
زیاتر ...