هەواڵ
کارەبای سلێمانی بەهۆی رەشەباوە زیانی به‌ركه‌وتوه‌
ئاراسته‌:به‌شی هه‌واڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای سلێمانی ڕایدەگەینێت، بەهۆی رەشەباوە زیانێكی زۆر بەر تۆڕەكانی كارەبا كەوتووەو تیمەكانیان لەتەواوی ناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی سەرقاڵی چاكردنەوەی كێشەكانن.
لە ئەژماری تایبەتی خۆیان  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاندوه‌ "به‌هۆی‌ ئه‌و ره‌شه‌با به‌هێزی‌ شاری‌ سلێمانی‌ و ده‌ره‌وبه‌ری‌ گرتۆته‌ زیانی‌ زۆر به‌ تۆڕه‌كانی‌ كاره‌با گه‌یشتوه‌، سه‌ره‌ڕای‌ به‌رده‌وامی‌ ره‌شه‌باكه‌، كارمه‌ندنی‌ سیانه‌كانی‌ كاره‌با، به‌رده‌وامن له‌ چاككردنه‌وه‌ی‌ تۆڕ‌ه‌كانی‌ كاره‌با".
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كاره‌بای سلێمانی، زیانه‌كانیش جگه‌ فیده‌ركانی‌ ناو شار، فیده‌ره‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ شار، له‌ قه‌زاو ناحییه‌كان، له‌ ماوه‌ت، قه‌ڵاچوالان، شاره‌زوور، قه‌راداغ، دوكان، پیره‌مه‌گرون، بازیان، زیانیان پێگه‌یشتوه‌، كاره‌مه‌نی‌ سیانه‌كانی‌ ئه‌و شوێنه‌ش سه‌رقاڵی‌ چاككردنه‌وه‌ی‌ فیده‌ركان.
203 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/7/2017 10:05:35 PM
زیاتر ...