هەواڵ
كادرانی یەكێتیی گفتوگۆ لەسەر كۆنگرە ده‌كه‌ن
ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم
لەشاری هەولێر دیدارێك لەژێر ناوی دیداری كادرانی یەكێتیی بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كۆنگرە بەڕێوەچوو ، كە ژمارەیەك لە ئەندامی سەركردایەتی و كادری ناسراوی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لەناوچە جیاجیاكانی كوردستان بەشدارییان تێداكردبوو.
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر ڕۆژنامه‌نوس و كادیری یه‌كێتی ده‌ڵێت:ئەمڕۆ7-12 دیداری كادرانی یەكێتی بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كۆنگرە لەهەولێر بەڕێوەچوو، كە ژمارەیەكی زۆر لە كادران لەناوچە جیاجیاكانی كوردستان بەشدارییان تێداكردو بەنیازن گفتوگۆی ئەو دیدارە بدەنە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان.
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر ده‌شڵێت،ئەو دیدارە كە لەلایەن كادرانی یەكێـتی خۆیانەوە رێكخراوە، چەند ئەندامێكی سەركردایەتیی و ژمارەیەك پەرلەمانتارو كادری ناسراوی یەكێتی لە شارەكانی هەولێرو سلێمانیی و كەركوك و دهۆك و موسڵ بەشدارییان تێداكرد، چەند باسێكی گرێدراوی كۆنگرەی یەكێتیان تێدا گفتوگۆكردو بڕیارە كۆنوسی ئەو گفتوگۆیە بدەن بە ئەنجومەنی سەركردایەتی و ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان.
ئه‌و كادیره‌ی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌،لەو دیدارەدا چوار باسی سەرەكی لەلایەن كادرانی یەكێتی گفتوگۆی كراوەی لەسەركراوە، لەوانە:
یەكەم: یەكێتی و پێویستی كۆنگرەكردن لەم قۆناغەدا.
دووەم: نوێكردنەوەی پەیكەری یەكێتی و تەریبككردنی لەگەڵ پێشكەوتنی سەردەم.
سێیەم: گرفتەكانی میدیای یەكێتی و نوێكردنەوەی.
چوارەم:یەكێتی و دەربازكردنی لە لۆكالێتی..

114 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/7/2017 10:02:04 PM
زیاتر ...