هەواڵ
چەندڕێکخراوێک دژی داگیرکەران هاتنە دەنگ
ئاڕاستە:جەعفەر حسێن

لە گردبوونوەکەدا ھەریەک لە تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان و ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک و کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان ئامادە بوون.

ئێوارەی ئەمڕۆ، لەبەردەم باخی گشتی شاری سلێمانی،بە پێشڕەوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر گردبونەوایەکیان ئەنجامدا لە گردبونەوەەدا شەیما عەتا، ئەندامی ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ووتی:"ئێمە وەکو میللەتی کورد حکومەتی عێراقی و نەتەوە یەکگرتووەکان لەم ڕەوشە بە بەرپرسیار دەبینین و لەگەڵ ئەوەی ھیچ چاوەڕوانیەکمان لە دەوڵەتانی داگیرکەر نیە، پێمان وایە پێش ھەموو شتێک لایەنەکانی کورد پێویستە لەسەری بێنە دەنگ و یەکگرتووبن لەبەرامبەر داگیرکەران، ھەروەھا بێدەنگی دەسەڵاتدارانی باشور ئەگەر بەم شێوازە بەردەوام بێت کەواتە لەم ھێرشانە ڕازین".

ئاماژەشی بەوەکرد:" ئەم ھێرشە و ھێرشەکانی دیکە بۆ سەر گەلەکەمان لە چوارپارچەی کوردستان ئەوەمان بۆ دەردەخات کە دووژمنانی کورد یەکیان گرتووە، ئەگەر بێت و کورد یەکگرتوو نەبێت ئەوا زۆر فرسەتی مێژووی لە دەست دەدات".

کاروان عومەر، ئەندامی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان، بەیاننامەی کۆمەڵەکەی خوێندەوە کە تێیدا ھاتووە:"بانگ لە تەواوی گەنجانی  ئازادیخواز دەکەین بەرامبەر بەم ھێرشە بێدەنگ نەبن، بە دروشمی " دوێنێ زوو سبەی درەنگە ئەمڕۆ کاتیەتی" لەبەرامبەر ئەم ھێرش و داگیرکەریانەی سەر گەلەکەمان بەڕێوە دەچێت ھەر شوێنێک بکەنە مەیدانی سەرھەڵدان و سەنگەری خۆڕاگری بەرامبەر تەواوی ئەم ھێرشانە وەک گەنجانی وڵاتپاێز لە باشوری کوردستان کۆی ئەم ھێرشانە بێ وەڵام ناھێڵین".

داستان مەعروف، ئەندامی ڕژاک، لە گردبونەوەکەدا وتی: پێویستە کورد خۆیان بە ڕێکخستن بکەن و ھاوکاری کوردانی مەخمور بکەن.


ئازاد عومەر، ھاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی ھەرێمی سلێمانی لە مەراسیمەکەدا وتی: ئەم ھێرشەی کە کرا ئیدانەی دەکەین و پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤە و بێدەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی عێراقی دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە، پێویستە ھەموو لایەنەکان خاوەنداری لە ھاوڵاتیانی کەمپەکە بکەین، وە پێویستە ھەموو لایەنەکان بچینە لای یەک و کۆنگرەیی نەتەوەیی ببەست.
104 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/7/2017 6:37:24 PM
زیاتر ...