هەواڵ
بەهۆی پێکدادانی 3 ئۆتۆمبێلەوە کەسێک گیانی لەدەست دا
ئاڕاستە : هەردی حەسەن


سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە 7 کانونی یەکەمی 2017 بەهۆی پێکدادانی 3 ئۆتۆمبێلەوە لە سەر ڕێگای گشتی کۆیە ـ دوکان هاوڵاتیەکی تەمەن 43 ساڵان گیانی لە دەستدا و کەسێکی تریش بریندار بوو زیانێکی زۆریش ماددیش بەر ئەو ئۆتۆمبێلانە کەوتووە

زاهیر محەمەد بەڕێوبەری هاتوچۆی قەزای کۆیە تایبەت بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە  بەهۆی پێکدادانی 3 ئۆتۆمبێلەوە لە سەر ڕێگای گشتی کۆیە ـ دوکان هاوڵاتیەکی تەمەن 43 ساڵ کە خەڵکی کەرکوکە بەناوی 
( ع . م . ح )  گیانی لە دەستدا  هاوکات هەر بەهۆی ئەم ڕووداوەوە و کەسێکی تریش بریندار بوو ".

ناوبراو وتیشی " هۆکاری ڕوودانی ئەم ڕووداوە بەهۆی خێرای لە ڕادەبەدر بووە و هاوکات کەش و هەواش بارانناوی بووە، دوای هێڵکاری بۆ ئەم ڕووداوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەمان بۆ ئەم ڕووداوە کراتەوە " .

404 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/7/2017 6:33:31 PM
زیاتر ...