ئابوری
نرخى نه‌وت دابه‌زى
ئاڕاسته‌ : به‌شى هه‌واڵ
نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهاندا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو ڕووى له‌ دابه‌زین كردووه‌ و له‌ ئێستاشدا هه‌ر به‌رمیلێك له‌ خوار 62 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌كرێت . 
ئه‌مڕۆ پێنج  شه‌ممه‌ نرخى به‌رمیلێك نه‌وتى جۆرى برێنت به‌ 61 دۆلار و 32 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ كراوه‌ ، هاوكات نرخى به‌رمیلێك نه‌وتى خاوى ئه‌مریكیش له‌ بازاڕه‌كانى جیهاندا به‌ 56 دۆلار و 1 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌كرێت. 
ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ دوێنێ 4 شه‌ممه‌ نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆرى برێنت به‌ 62 دۆلار و 63 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌كرا و نرخى به‌رمیلێك نه‌وتى خاوى ئه‌مریكیش به‌ 57 دۆلار و 39 سه‌نت بوو .
107 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/7/2017 4:27:35 PM
زیاتر ...