هەواڵ
واده‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كه‌ركوك دیارى ده‌كرێت
ئاڕاسته‌ : به‌شى هه‌واڵ
 عێراق و ئێران واده‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كه‌ركوك بۆ كرماشان دیاریده‌كه‌ن و ڕۆژانه‌ 30 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌ ده‌كه‌ن.
جه‌بار لعێبى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ڕایگه‌یاندووه‌ : سه‌رۆكى كۆمپانیاى به‌ بازاڕكردنى نه‌وتى عێراق "سۆمۆ" له‌ دانووستاندایه‌ بۆ دیاریكردنى واده‌ى ده‌سپێكردنى هه‌نارده‌ى نه‌وتى كه‌ركوك بۆ كرماشانى ئێران.
ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ لێپرسراوێكى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراقى له‌ مانگى ڕابردوودا ڕایگه‌یاند، له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا نه‌وتى كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانى كه‌ركوك هه‌نارده‌ى پاڵاوتگه‌كانى كرماشان ده‌كرێت و بڕى هه‌نارده‌كه‌ش ڕۆژانه‌ 30 هه‌زار به‌رمیل ده‌بێت.
218 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/7/2017 3:43:09 PM
زیاتر ...