هەواڵ
سكۆتله‌ندا ڕاوێژكار ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
ئاڕاسته‌ : به‌شى هه‌واڵ
به‌مه‌به‌ستى مه‌شقپێكردنى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ حكومه‌تى سكۆتله‌ندا بڕیاریدا زیاتر له‌ 100 ڕاوێژكارى سه‌ربازى ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردسان بكات . 
سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازى ڕایگه‌یاند : بۆ ماوه‌ى 6 مانگى داهاتوو ڕاوێژكاره‌ سكۆتله‌ندییه‌كان بۆ مه‌شقپێكردنى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌مێننه‌وه‌ و تا هاوین مه‌شقه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت. 
وتیشى، حكومه‌تى سكۆتله‌ندا بڕیارى داوه‌ زیاتر له‌ 100 ڕاوێژكارى سه‌ربازى دی ڕه‌وانه‌ى هه‌رێم بكات.
ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ وڵاتانى ئه‌ندام له‌ هاوپه‌یمانى كوردستاندا له‌ساڵى 2014 به‌ دواوه‌ به‌ سه‌دان سه‌رباز و ڕاوێژكارى سه‌ربازى مه‌شقیان به‌ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان كردووه‌ .
103 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/7/2017 2:59:36 PM
زیاتر ...