هەواڵ
زیاتر له‌ 100 ملیار دینارى گه‌نده‌ڵى ئاشكراده‌كرێت
ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
زیاتر له‌ 51 ملیار دینارى گه‌نده‌ڵى به‌ به‌ڵگه‌ سه‌لمێندراوه‌ و بڕیاریشه‌ 50 ملیاردینارى تر ئاشكرا بكرێت.
نووسینگەی پشکنەری گشتی لەوەزارەتی ناوخۆی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا: لەرێگەی ئەو لیژنە پسپۆڕەی ماوەی چەند مانگێگە درووستیانکردووە بۆ لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون لەگەندەڵییەکانی ناو وەزارەتی ناوخۆ، توانیویانە (٢٠٧) دۆسێی گەندەڵی دارایی و ئیداری لەناو ئەو وەزارەتە ئاشکرا بکەن بۆ ئەو مەبەستەش (٤٢) دانیشتنی لێکۆڵینەوەیان ئەنجامداوە لەگەڵ گومانلێکراوەکاندا.
به‌پێ ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌گه‌نده‌ڵیه‌كان  ئاشکراکراون و به‌به‌ڵگه‌ سەلمێنراوه‌ن  كه‌ (٥١) ملیارو (٢٧٢) ملیۆن و (٢٩٠) ھەزار دیناریان بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەڕاندۆتەوەو لەچەند رۆژی داھاتووشدا ژمارەیەک دۆسێی تری گەندەڵی  لەناو ھەمان وەزارەت ئاشکرا دەکەن کەببێتە ھۆی گەڕاندنەوەی نزیکەی (٥٠) ملیار دیناری تر بۆ خەزێنەی دەوڵەت.
495 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/7/2017 1:53:01 PM
زیاتر ...