هەمەڕەنگ
هاوسه‌ران له‌م چوار هه‌ڵه‌یه‌ به‌دوور بن
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌ : ڤانیا بێستون
 به‌گشتى هاوسه‌ران له‌ ژیانى ڕۆژانه‌یاندا دووچارى كێشه‌و گرفت ده‌بنه‌وه‌ ، به‌ڵام شاره‌زایان پێیان وایه‌ چوار هه‌ڵه‌ به‌ته‌واوى خێزان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هاوسه‌ران خۆیان لێى به‌دوور بگرن .
 ئه‌و هه‌ڵانه‌ش بریتیین له‌:- 
• ڕه‌خنه‌ گرتن : شتێكى باوه‌ كه‌ هاوسه‌ران ڕه‌خنه‌ له‌یه‌ك ده‌گرن ، به‌ڵام هیچ هاوسه‌رێك ئاره‌زووى ئه‌وه‌ ناكات هاوبه‌شى ژیانى ڕه‌خنه‌یى لێ بگرێت و تێكى بشكێنێت .
 • به‌كه‌م زانین : هه‌ڵه‌یه‌كى زۆر گه‌وره‌یه‌ كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌ كه‌م بزانیت ، چونكه‌ هۆكارێكه‌ بۆ دوور كه‌وتنه‌وه‌ لێت .
 • خۆپه‌رستى : به‌رده‌وام به‌رگرى له‌ خۆت بكه‌ى و له‌ هه‌موو شتێكدا خۆت له‌ پێشه‌وه‌ى ئه‌و دابنێیت ئه‌مه‌ گرفتى پچڕاندنى خێزان دروست ده‌كات .
 • بێده‌نگى و پشت گوێخستن : ڕاسته‌ بێده‌نگى جوانه‌ ، به‌ڵام له‌ ئاستى هاوسه‌ره‌كه‌تدا بێ وه‌ڵام بیت و به‌رده‌وام پشت گوێى بخه‌یت ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ لێك پچڕاندنى هاوسه‌ره‌كان .
2567 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/7/2017 1:03:29 PM
زیاتر ...