هەواڵ
عه‌بادى به‌ یه‌كێك له‌ بیرمه‌نده‌كانى جیهان دیارى كرا
ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌هۆى ئه‌و سه‌رۆكه‌وتنه‌ گه‌وره‌و  خێرایانه‌ى له‌ ئه‌مساڵدا تۆمارى كرد به‌ یه‌كێك له‌ یه‌كێك له‌ دیارترین بیرمه‌نده‌كانى جیهان دیاریكرا.
نوسینگەی ڕاگه‌یاندنى حەیدەر عەبادی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا : رۆژنامەی '' فۆرین پۆلیسی'' کە تایبەتە بە کاروباری سیاسەتی نیودەوڵەتی لە بابەتێکدا کەلەلایەن فرانسز فۆکۆیاما نوسراوە، ئاماژەی بەوەکردووە کە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە یەکێک لە دیارترین بیرمەندەکانی جیهان دیاریکراوە و كه‌  عێراق دەكاته‌ وڵاتێکی سەرکەوتووی جیهان"
هاوكات باسى له‌وه‌شكرد:ئەم ریزبەندییە لەبەرامبەر ئەو چاکسازی و هەنگاوانەیە کە عەبادی لە عێراقدا كردوێتى وهه‌روه‌ها توانی جارێکی تر عێراق بکاتەوە بە یەک ریز و له‌ناوبردنى  رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ماوەیەکی کەمدا وتوانى به‌توندى روبەروی گەندەڵی ببێتەوە و دووبارە نەخشەی سیاسەتی ناوخۆ داڕێژێتەوە.
1054 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/7/2017 1:01:23 PM
زیاتر ...