هەواڵ
حكومه‌تى ئه‌لكترۆنى ده‌ستى پێكرد
ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
حكومه‌تى هه‌رێم به‌مه‌به‌ستى كۆتاى هێنان به‌گه‌نده‌ڵى و گۆڕینى سیسته‌مى كۆنى كاغه‌ز حكومه‌تى ئه‌لكترۆنى ڕاگه‌یاند.
ئەمڕۆ کەریم سنجاری لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: گۆڕینی سیستمی کۆنی کاغەز لە کاروباری حکومەت بۆ ئەلیکترۆنی نوێ بە مەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری کارگوزاریی کوالێتی بەرزە بە هاوڵاتیان و مامەڵە لەگەڵ بازرگانەکان.
ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد: بەڕێوەبردنی وەزارەتی ناوخۆ و کارەکانی حکومەت خێرا و شەفاف دەکات، هەروەها ڕێگریش لە گەندەڵی دەکات.
ووتیشى:جێبەجێکردنی پڕۆژەی حکومەتی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی ناوخۆوە دەستپێدەکات ، هه‌روه‌ها وەزارەتی ناوخۆ پابەندە بە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا بە هاوکاری ڕێکخراو و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان.
له‌كۆتایدا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا: پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش UNDP، بڕی ٢٠٠ هەزار دۆلاری وەک پێشەکی بۆ جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە تەرخان کردووە.
180 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/7/2017 11:20:45 AM
زیاتر ...