هەواڵ
فوئاد مه‌عسوم ڕه‌خنه‌ له‌ بڕیاره‌كه‌ى تره‌مپ ده‌گرێت
له‌ عه‌ره‌بیه‌وه‌:به‌هار ئه‌حمه‌د
سه‌رۆك كۆمارى عێراق هۆشداریدا  له‌ خراپى بڕیارى سه‌رۆكى ئه‌مریكا ده‌رباره‌ى قودس،داوا له‌ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین ده‌كات  بۆ پارستنى یه‌كێتى خاكى فه‌له‌ستین.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ دكتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمارى عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند:بڕیارى دانپێدانانى ووڵاته‌ یه‌گرتوه‌كانى ئه‌مریكا ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ كردنى قودس به‌ پایته‌ختى ئیسرائیل و گواستنه‌وه‌ى  شوێنى باڵویزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ شارى تل ئه‌بیب بۆ شارى قودس.
معسوم ڕایگه‌یاند:ئه‌و بڕیاره‌ى ئه‌مریكا ناڕه‌واو بێ پاساوه‌ و ده‌بێته‌ هۆى تێكچونى بارى ئاسایش له‌ ناوچه‌كه‌.
دوێنى چوارشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تى ده‌روه‌ى عێراق ڕایگه‌یاند:عێراق بڕیارى سه‌رۆكى ئه‌مریكا ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ به‌ كردنى قودس به‌ پایته‌ختى ئیسرائیل .
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ دوێنێ سه‌رۆكى ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ بڕیارى كردنى قودسى به‌ پایته‌ختى ئیسرائیل واژۆكرد وواى داده‌نێت ئه‌م بڕیاره‌ى له‌ به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مریكا یه‌و ده‌بێته‌ هۆى دروست بوونى ئاشتى له‌ نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین دا.
552 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/7/2017 11:12:53 AM
زیاتر ...