تەندروستی
به‌ئاسانى خۆت له‌ چه‌وورى جگه‌ر بپارێزه‌
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌ : ڤانیا بێستون
 چه‌وورى جگه‌ر یه‌كێكه‌ له‌ گیرو گرفته‌ باوه‌كان ، كۆمه‌ڵێك چه‌وورى نیشتووه‌ كه‌به‌ جگه‌ره‌وه‌ ده‌لكێت ، ئه‌گه‌رى زۆره‌ توشى كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشیت بكات.
زیانه‌كانى چه‌ورى جگه‌ر:
دووچارى هه‌وكردنى درێژخایه‌ن و گرژبوونت بكاته‌وه‌ .
سه‌ربارى ئه‌وه‌ش كار و چالاكى جگه‌ر په‌ك ده‌خات .
هۆكاره‌كانى تووشبوونت به‌ چه‌ورى جگه‌ر:-
خۆراكى ناته‌ندروست و وه‌رزش نه‌كردن و جگه‌ره‌كێشان هۆكارن بۆ تووش بونت به‌ چه‌وورى جگه‌ر .
تووش بووانى نه‌خۆشى شه‌كره‌ زۆر خێرا دووچارى ئه‌م گرفته‌ ده‌بنه‌وه‌ .
 چۆن پارێزگارى له‌ چه‌وورى جگه‌ر ده‌كه‌یت:-
 • پێویسته‌ له‌سه‌ره‌تاى تووش بوونته‌وه‌ سه‌ردانى پزیشك بكه‌یت بۆ خێرا چاره‌سه‌ر وه‌رگرتن.
• دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنى چه‌وورى.
 • واز له‌ جگه‌ره‌ كێشان بهێنه‌. 
• ڕۆژانه‌ گرنگى بده‌ به‌ وه‌رزش كردن . 
• به‌رده‌وام ئه‌و خۆراكانه‌ بخۆ كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ڤیتامینات.
 • پێویسته‌ به‌رگرى له‌شت به‌هێز بكه‌یت ، چونكه‌ چوونى ڤایرۆس و ته‌نى بێگانه‌ به‌ناو له‌ش زیان به‌ سى و جگه‌رت ده‌گه‌یه‌نێت .
819 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/7/2017 11:07:24 AM
زیاتر ...