تەندروستی
هۆكاره‌كانى خوێن به‌ربوونى پووك
له‌ عه‌ره‌بیه‌وه‌ :ڤانیا بێستون
 زۆركه‌س هه‌ن دووچارى خوێن به‌ربوونى پووك ده‌بنه‌وه‌ ، دیاره‌ ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لاوازى و هه‌وكردن و ئاوسانى پووك ، به‌ پێ ى ماڵپه‌ڕى "الیوم السابع" باس له‌و هۆكارانه‌ ده‌كات كه‌ ده‌بنه‌ خوێن به‌ربوونى پووك كه‌له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌ى پێ ده‌ده‌ین.
 هۆكاره‌كانى خوێن به‌ربوونى پووك:-
 • كه‌مى به‌رگرى له‌ش .
 • تووش بوونت به‌ نه‌خۆشى شه‌كره‌.
 • ووشك بوونه‌وه‌ى ده‌م . 
• تووش بوونت به‌ خه‌مۆكى .
 • پاك ڕانه‌گرتنى ددانه‌كانت .
 • جگه‌ره‌ كێشان و نێرگه‌له‌ . 
پزیشك ئامۆژگارى ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ خوێن به‌ربوونى پووكیان تووش ده‌بێت ، پێویسته‌ فڵچه‌ و هه‌ویرى ددانى تایبه‌ت به‌ خۆیان به‌كاربهێنن بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌وكردنه‌ .
928 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/6/2017 11:20:19 AM
زیاتر ...