تەندروستی
نیشانه‌كانى كه‌مى زینك و ئاسن و مس له‌ له‌شدا
وه‌رگێڕان:شانیا حه‌سه‌ن
كانزاكان سودێكى زۆریان هه‌یه‌ بۆ به‌رده‌وامى ژیانى مرۆڤ،هه‌رچه‌نده‌ له‌شى مرۆڤ له‌ زۆر پێكهاته‌ ى كانزاى و هاوشێوه‌ى كانزا پێكهاتووه‌ كه‌ به‌شێكى سه‌ره‌كییان پێكهێناوه‌  له‌ له‌شدا.
لێره‌دا كۆمه‌ڵێك له‌و كانزایانه‌ و نیشانه‌كانى كه‌مییان له‌ له‌شدا ده‌خه‌ینه‌ ڕوو :
زینك ،زینك یه‌كێكه‌ له‌ مادده‌ كانزاكان له‌له‌شدا و نیشانه‌كانى كه‌مى ئه‌م كانزایه‌ش بریتییه‌ له‌ :  شكانى نینۆكه‌كان و ده‌ركه‌وتنى خه‌تى سپى تیایاندا و كزبوونى چاو و له‌ده‌ستدانى ئاره‌زووى خواردن و هه‌ستى تام و وشكبوونه‌وه‌و قڵیشانى پێست و دروستبوونى زیبكه‌  و هه‌ست كردن به‌ بێزارى و هیلاكى .
وه‌ ئه‌و خۆراكانه‌شى كه‌ بڕێكى زۆریان له‌م مادده‌یه‌ تێدایه‌ بریتین له‌:چه‌ره‌س و زه‌نجه‌بیل و گۆشتى سور و كاكاو و چۆكۆلاته‌. 
ئاسن، كه‌مى ئاسن له‌ له‌شدا ده‌بێته‌ هۆى هه‌ستكردن به‌ بێهێزى و هیلاكى زۆر و زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕانى پێست و نینۆكه‌كان و سه‌رگێژ خواردن و به‌رده‌وامى ئازار له‌ سه‌ردا و خێرابوونى لێدانى دڵ و هه‌ناسه‌ توندبوون.
هه‌روه‌ها ئه‌و خۆراكانه‌شى كه‌ ڕێژه‌یه‌كى زۆریان له‌ ئاسن تێدایه‌ بریتین له‌ :جگه‌ر و هه‌نگوینى ڕه‌ش و مریشك و هێلكه‌ و نیسك و فاسۆلیاى سپى و چۆكۆلاته‌ى ڕه‌ش و سپَناخ و كاهوو.
مس، جۆرێكى دیكه‌ى كانزایه‌ كه‌ له‌له‌شدا هه‌یه‌ و كه‌میشى ده‌بێته‌ هۆى هه‌ستكردن به‌ هیلاكییه‌كى زۆر له‌كاتى ئه‌نجامدانى بچوكترین كاردا و هه‌ستكردن به‌ گرانى له‌كاتى هه‌ناسه‌داندا و سوتانه‌وه‌ى پێست و هه‌ڵوه‌رینى قژ و لاوازبوونى ده‌ماره‌كان و دروستبوونى كێشه‌ له‌ دڵدا.
وه‌ ئه‌و خۆراكانه‌شى كه‌ بڕێكى باشیان له‌ مس تێدایه‌ بریتین له‌:سپێناخ و ته‌ماته‌ و باینجان و زه‌نجه‌بیل و كونجى.
1213 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/5/2017 3:47:39 PM
زیاتر ...