کۆمەڵایەتی
ئه‌نجامدانى سێكسى خاو هۆكارێكه‌ بۆ دووگیانى
وه‌رگێران : ڤانیا بێستون
 به‌هێز بوونى خێزان و دروست بوونى منداڵ خه‌ونى هه‌موو باوك و دایكێكه‌ ، زۆر له‌ پیاوان و خانمان دڵ ته‌نگن به‌وه‌ى كه‌ ماوه‌یه‌كى زۆره‌ هاوسه‌رگیریان كردووه‌ ، به‌ڵام نابنه‌ خاوه‌نى منداڵ ، دیاره‌ زۆر هۆكارى لاوه‌كى هه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ لێى به‌دوور بیت ، چونكه‌ ئه‌گه‌رى خانمى سك پڕ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ . 
چه‌ند ئامۆژگارییه‌ك بۆ دووگیان بوون به‌ خێرایى :-
 • گومان له‌وه‌دا نى یه‌ دڵه‌ڕاوكێ و دوو دڵى هۆكارێكه‌ بۆ په‌ك خستنى ئه‌گه‌رى سك پڕى ، بۆیه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ دوور به‌ له‌ دڵه‌ڕاوكێ.
 • له‌كاتى نزیك بوونه‌وه‌ و جووت بوونت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت پێویسته‌ زۆر به‌ هێمنى و خاووى مامه‌ڵه‌ى جووت بوونى له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌تدا ئه‌نجام بده‌ى ، چونكه‌ ئه‌و له‌سه‌رخۆییه‌ زۆر به‌ هێمنى سپێرم ده‌گه‌یه‌نێته‌ ڕه‌حم . 
به‌ڵام دواى ئه‌و جووت بوونه‌ بۆ ماوه‌ى "72" كاتژمێر له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت نزیك مه‌به‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌رى سك پڕى زیاتر بێت .
 • پێویسته‌ خانمان ئاگادارى كێشى له‌ شیان بن و سه‌ربارى ئه‌وه‌ش خواردنى ته‌ندروست بخۆن ، چونكه‌ زۆر لاوازى و قه‌ڵه‌ویش هۆكارن بۆ كه‌متر ئه‌گه‌رى سك پر ِى ، باشتروایه‌ كێشت مام ناوه‌ند بێت . 
سه‌رچاوه‌ : فستانى.
9682 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/4/2017 2:02:55 PM
زیاتر ...